وتووێـژه‌كانی نێوان سه‌رۆكی ئاژانسی ناوه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كاربه‌ده‌سـتانی باڵای ئێرانی سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران ڕاگیراوه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرا ڕۆژی دووشه‌ممه له ڤیه‌نـنا محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی سه‌رۆكی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم IAEA له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی كۆبـبێته‌وه.
وتووێژه‌كان ڕاگیرا پاش ئه‌وه‌ی هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان جواد وه‌عیدی جێـگری وتووێـژكاری باڵای ئێران و ڕۆبه‌رت كوپه‌ر وتووێژكاری یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌چوو، وه پـێشـكه‌وتنێـكی كه‌می تیادا به‌ده‌سـتهاتووه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه تا ئێسـتا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دوو جار سزای سـنوورداری به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه له‌سه‌ر ڕانه‌گرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم، كه ده‌كرێت بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی یان بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌لیكتریـكی بێت.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم ئه‌لبه‌رادعی گوتی ئێران به‌رده‌وامه له فراوانكردنی به‌رنامه‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆم به‌بێ ئه‌وه‌ی پـشـكنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بتوانن ڕاپـۆرت سه‌باره‌ت به سروشت و ناوه‌رۆكی بده‌ن.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران به هه‌وڵی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی تاوانبار ده‌كه‌ن، تارانیش ده‌ڵێت به‌رنامه‌كه‌ی ته‌نها بۆ كاری ئاشـتیخوازانه‌یه.