دوابه‌دوای زنجیره‌یه‌ك له مشـتومڕی نێوان یاسادانه‌رانی عێراق، په‌رله‌مانی عێراق
ده‌نگی بۆ لابردنی سه‌رۆكه سوننـیـیه‌كه‌ی دا.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵـێن له كۆی ئه‌و 168 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی كه ئاماده‌ی دانیشـتنه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی په‌رله‌مان بووبوون 113 ئه‌ندامیان ده‌نگیان بۆ له‌كارخسـتنی مه‌حمود ئه‌لمه‌شهه‌دانی داوه.
یاسادانه‌ران مۆڵه‌تی یه‌ك هه‌فته‌یان به لیسـته‌كه‌ی (جه‌بهه‌ی ته‌وافق) داوه تاوه‌كو كاندیدی خۆیان ده‌سـتنیشـان بكه‌ن. ئێسـتا جێـگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان خالد ئه‌لعه‌طیـیه له شوێنی مه‌شهه‌دانی كار ده‌كات.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه و له ناو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا مه‌حمود ئه‌لمه‌شـهه‌دانی و پاسه‌وانه‌كانی هێرشـیان كردۆته سه‌ر ئه‌ندامێـكی په‌رله‌مانی سه‌ر به لیستی هاوبه‌ندی شیعه‌كان.
هاوكات وه‌زیری دارایی به‌ریتانیا گۆردن بڕاون، ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بـبێت به سه‌رۆك وه‌زیر، ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالكی كۆبووه‌وه.
باڵیۆزخانه‌ی به‌ریتانیا له به‌غدا ده‌ڵێت به‌ڕێز بڕاون به سه‌ردانێـكی یه‌ك ڕۆژی له عێراقه و بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاسـتیـیانه هاتووه كه دوای ئه‌وه‌ی شوێنی تۆنی بلێر ده‌گرێته‌وه له ده‌ركردنی بڕیاره‌كانیدا پـێویسـتی پـێی ده‌بێت.