كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵـێن ڕۆژی یه‌كشه‌ممه یاخیبووانی تاڵیبان موشه‌كیان هاویشـتۆته نزیـك قوتابخانه‌یه‌ك كه له‌وێ سه‌رۆك حامید كارزای گوتارێـكی پـێشـكه‌ش
ده‌كرد، به‌ڵام كه‌س زیانی پـێـنه‌گه‌یشـت.
كاره‌به‌ده‌سـتێـكی ناوچه‌ی ئه‌ندار له سـتانی غه‌زنی گوتی موشه‌كه‌كان ئامانجی خۆیانی نه‌پـێـكابوو، وه سه‌رۆك له‌سه‌ر گوتاره‌كه‌ی به‌رده‌وام بوو.
له لایه‌كی دیكه، پـۆلیسی ئه‌فغانی ده‌ڵێت پاش نیوه‌ڕۆی شه‌ممه یاخیبووانی تاڵیبان په‌له‌ماری ناوچه‌یه‌كیان له سـتانی به‌دغیز له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات دابوو، وه بووه مایه‌ی هه‌ڵـگیرسـاندنی شه‌ڕێـك كه تا سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رده‌وام بووبوو.
سه‌رۆكی پـۆلیسی ستانی به‌دغیز (محه‌مه‌د ئه‌یوب نایزیار) ده‌ڵـێت به‌لایه‌نی كه‌م 30 میلیتانی تاڵیبان و 2 ئه‌فسه‌ری پـۆلیس له ناوچه‌ی مورغاب كوژراون به‌ر له‌وه‌ی پاشه‌كشه به هێرشـبه‌ران بكه‌ن.
سه‌رۆكی پـۆلیس، محه‌مه‌د ئه‌یوب، ده‌شـڵێت شه‌ڕه‌كه كۆتایی پـێهاتووه و حكومه‌ت ئێسـتا كۆنتڕۆڵی مورغاب ده‌كات.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه ناوچه‌ی مورغاب ده‌كه‌وێته نزیـك سـنووری توركمانسـتانه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری به‌ریتانیا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند كه‌وا له پـۆسه‌یه‌كدا له شـارۆچكه‌ی سه‌نگین له باشوری ئه‌فغانسـتان سه‌ربازێـكی هێزه‌كانی ناتۆ كوژراوه و 4 ی دیكه‌ش برینداربوون.