Accessibility links

له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له‌ باشوری به‌غدا 12 سه‌ربازی عێراقی ده‌كوژرێن


ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵـێن ڕۆژی شه‌ممه‌ خۆكوژێـك ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراوی له‌ باشوری به‌غدا ته‌قاندۆته‌وه‌ و به‌لایه‌نی كه‌م 12 سه‌ربازی عێراقی كوشـتووه‌.

كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هێرشه‌كه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر خاڵـێـكی پـشـكنینی سه‌ربازی عێراق و به‌لایه‌نی كه‌م 30 كه‌سی تریش تیایدا برینداربوون.

پـێشـتریش، ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو خۆی به‌ كاروانێـكی هێزه‌كانی پـۆلیسـدا له‌ به‌غدا ته‌قاندۆته‌وه‌، وه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 2 كه‌س كوژران و 7 ی تریش برینداربوون.

هه‌روه‌ها پـۆلیس لاشه‌ی 32 كه‌سـیان له‌ به‌غدا دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ پـێده‌چێت قوربانی شه‌ری تایفی بن.

له‌ پـێشـهاته‌یه‌كی دیكه‌دا، له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت له‌ئاكامی هێرشـێـك بۆ سه‌ر زیندانی بوكه‌ له‌ باشوری عێراق 6 كه‌سی سـڤیلی زیندانكراو كوژران و پـتر له‌ 50 كه‌سی تریش برینداربوون.

هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه‌ و له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی له‌ دژی ئه‌لقاعیده‌ له‌ عێراق هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ نزیـك فه‌لوجه‌ و تاجی و به‌غدا 5 تێرۆریسـتیان كوشـتووه‌ و 11 ی دیكه‌شـیان ده‌سـتگیركردووه‌.

له‌ پارێزگای دیاله‌ش ڕۆژی شه‌ممه‌ ته‌قه‌ له‌ سه‌ربازێـكی ئه‌مریكی كراوه‌ و كوژراوه‌.

شـایانی باسه‌ ڕۆژی هه‌ینیش به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی كه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق كراوبوو زیاتر له‌ 80 كه‌س كوژراون.

XS
SM
MD
LG