ڕۆژی شه‌ممه و له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ڕۆما سه‌رۆك بوش له ڤاتیكان وتووێـژی له‌گه‌ڵ پاپا بـێـنێـدێـكتدا ئه‌نجام دا.
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ی كاثۆلیكه‌كاندا یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له‌وه‌تای بـێـنێـدێـكت له سـاڵی 2005 دا وه‌كو پاپا هه‌ڵـبژێردرا.
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پاپا بـێـنێـدێـكت پـرسـیاری ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز بوش كرد سه‌باره‌ت به ده‌رئه‌نجامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی هه‌شت وڵاته پـیشه‌سـازیـیه مه‌زنه‌كه‌ی جیهان ناسـراو به G8 ، یه‌ك له پـرسـیاره‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌و مشـتومڕانه بووه كه بۆ هه‌وڵه‌كانی فریاگوزاری نه‌خۆشی ئه‌یدز له ئه‌فریقادا كراوه.
هه‌روه‌ها له‌و وتووێـژه تایبه‌تیـیانه‌دا پـێشـبینی كرابوو كه هه‌ردوولا باسی شه‌ڕی عێراق بكه‌ن ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه له‌لایه‌ن پاپای پـێشـوو جۆن پـۆڵی دووهه‌مه‌وه به توندی دژایه‌تی لێ ده‌كرا.
شـایانی باسه له سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ڕۆما به‌ڕێز بوش و هاوسه‌ره‌كه‌ی لۆرا سه‌ردانێـكی كورتی جۆرجیۆ ناپـۆلیتانیۆی سه‌رۆكی ئیتاڵیایان كرد.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆك بوش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری ئیتاڵیا ڕۆمانۆ پـرۆدی كۆبـبێته‌وه و وتووێـژه‌كانیان سه‌نگ بخاته سه‌ر ئه‌فغانسـتان و لوبنان و ئێران و هه‌رێمی به‌ڵقان و كۆسۆڤۆ.
پـێشـبینیش ده‌كرێت خۆپـیشـاندانی دژ به سه‌رۆك بوش له ڕۆمای پایته‌خت به‌ڕێوه‌بچێت، وه له‌به‌ر ئه‌و هۆیه به هه‌زاران له هێزه‌كانی ئاسایش پاسه‌وانی شه‌قامه‌كانی ئه‌و شـاره ده‌كه‌ن.