لێپرسراوانی ته‌ندروستی ئه‌نده‌نوسیا ده‌ڵێن كچێكی لاو به نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده گیانی له ده‌ستداوه. ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م هه‌واڵه له لایه‌ن ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه پشتڕاست بكرێته‌وه ئه‌وا مردنی ئه‌م كچه، ژماره‌ی قوربانییه‌كانی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له ئه‌نده‌نوسیا ده‌گه‌یه‌نێته 79 كه‌س.
له ڤێتنامیش، ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده بۆ دوو ناوچه‌ی دیكه‌ی ڤێتنام له باكور و ناوه‌ند ته‌شه‌نه‌ی كردووه. له مانگی ڕابردووش‌دا، 14 پارێزگای ووڵاتی ناوبراو ئه‌م نه‌خۆشییه‌یان تیادا ده‌ركه‌وت.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن جۆری كوشنده‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده نزیكه‌ی 300 قازی كێڵگه‌ی كانگ نامی كوشتووه و هه‌روه‌ك ڕایانگه‌یاندووه هیچ كام له‌و قازانه نهكوتێنراون له دژی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده. قازه‌كانی تری كێڵگه‌كه‌ش سه‌ربڕاون.
ڤێتنامیش بۆ یه‌كه‌م جار له دوای كۆتایی ساڵی 2005 ه‌وه، یه‌كه‌م تووشبووی مرۆڤی به ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له كۆتایی مانگی پێنج‌دا ڕاگه‌یاند. تووشبووه‌كه پیاوێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵ بوو و له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری وه‌رگرتووه و پزیشكه‌كان گوتبوویان بارودۆخه‌كه‌ی به‌ره‌و باشی ده‌چێت.
جێی باسه، ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له ساڵی 2003 ه‌وه 42 كه‌سی له ڤێتنام كوشتووه.