سه‌رۆكی ڕوسیا ڤلادیمیر پوتن پـێشـنیاری ئه‌وه‌ی كردووه كه له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌كگرتووكانی ئه‌مریكا كاربكات له‌سه‌ر سـیسـتمێـكی به‌رگری موشه‌كی ئه‌گه‌ر ئه‌و سیستمه به‌شـێـك بێت له‌و بنكه ڕاداره‌ی كه له سه‌رده‌می سۆڤـێتدا له ئازه‌ربایجان دروسـتكراوه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه و له میانه‌ی كۆنگره‌ی لوتكه‌ی كۆمه‌ڵی هه‌شـت وڵاته پـیشه‌سـازیــیه مه‌زنه‌كه‌ی جیهان له ئه‌ڵمانیا به‌ڕێز پوتن له ناكاو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش ئه‌م پـێشـنیاره‌ی ڕاگه‌یاند. پـێشـنیاره‌كه دوای چه‌ندین هه‌فته له ڕه‌خنه‌ی توندی كرێملین و هه‌ڕه‌شه‌ی توڵه‌سه‌ندنه‌وه له دژی پـلانه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ دامه‌زراندنی سیسـتمه‌كه له پـۆڵه‌ندا و كۆماری چـیـك هات.
سه‌رۆكی ڕوسیا گوتی به‌پـێی سه‌ودایه‌ك كه ئێسـتا له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجاندا هه‌یه ده‌توانرێت ئه‌و بنكه‌یه‌ی كه له‌سه‌رده‌می سۆڤـێتدا له ئازه‌ربایجان دروسـتكراوه و ئێسـتا ڕوسیا به كرێ گرتوویه‌تی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كاربێت. گوتیشی سه‌رۆكی ئازه‌ربایجان ئیلهام عه‌لیـێڤ وه‌ك به‌شـداریـكردنێـك له ئاسایش و سه‌قامگیری جیهان پـشـتگیری له بیرۆكه‌كه ده‌كات.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز پـوتن گوتی ئه‌گه‌ربێت و ئه‌مریكا پـێشـنیاره‌كه‌ی په‌سه‌ند بكات ئه‌وا موشه‌كه‌كانی ڕوسیا ئاڕاسته‌ی ئه‌وروپا ناكات.
سه‌رۆك بوش‌یش پـێشـنیاره‌كه‌ی به‌ڕێز پوتنی به بیرۆكه‌یه‌كی سه‌رنج ڕاكێش ناوزه‌ندكرد، وه گوتی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگری ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هاوتا ڕوسیایـیه‌كانیاندا مشـتومڕی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.