Accessibility links

خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی له‌ پاكسـتان سـازده‌درێت


ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ چه‌ند شـارێـكی پاكسـتان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌دژی له‌كارخسـتنی به‌رپـرسی باڵای دادی وڵات و هه‌روه‌ها گرتنه‌به‌ری ڕێوشـوێنی توند له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ له‌دژی ده‌زگای ڕاگه‌یاندن خۆپـیشـاندان سـازدرا.

له‌ شـاری لاهوری ڕۆژهه‌ڵاتی پاكسـتان نزیكه‌ی 5 هه‌زار خۆپـیشـانده‌ر بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی كۆبوونه‌وه‌ و به‌شـداربووان دروشـمی دژ به‌ په‌روێز موشه‌ڕه‌فی سه‌رۆكی پاكسـتانیان ده‌چڕی. هاوكات له‌ ئیسلام ئابادی پایته‌خت و وێڕای قه‌ده‌غه‌كردنی خۆپـیشـاندان، كۆمه‌ڵـێـكی بچوك له‌ ڕۆژنامه‌نووسـان و هه‌روه‌ها بزاڤكارانی دژ به‌ حكومه‌تی پاكسـتانی له‌ ئیسلام ئاباد خڕبوونه‌وه‌.

شـایانی باسه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا په‌روێز موشـه‌ڕه‌فی سه‌رۆكی پاكسـتان فه‌رمانێـكی ته‌نگه‌تاوی مۆركرد و تیایدا ڕێنمایی توندی له‌سه‌ر میدیا دانا، به‌ڵام حكومه‌تی پاكسـتان ده‌ڵێت ئێسـتا ئه‌و فه‌رمانه‌ هه‌ڵـگیراوه‌.

له‌میانه‌ی چه‌ند ڕۆژی به‌ر له‌ خڕبوونه‌وه‌كانی جه‌ماوه‌ری، گوته‌بێژانی هه‌ردوو پارتی ئۆپـۆزیسـیۆنی ناسراو به‌ پارتی میلله‌تی پاكسـتان و هه‌روه‌ها كۆمكاری موسـڵمانانی پاكسـتان ڕایانگه‌یاند كه‌وا كاربه‌ده‌سـتانی پاكسـتان به‌سه‌دان له‌ ئه‌ندامانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردوون. له‌ هه‌مان كاتدا حكومه‌تی پاكسـتان ده‌ڵێت ته‌نها 300 كه‌س ده‌سـتگیركراون.

ژه‌نه‌ڕاڵ موشه‌ڕه‌ف له‌ مانگی سێـیه‌وه‌ ئیفتیخار محه‌مه‌د چودری سه‌رۆكی دادگای باڵای له‌كارخست به‌ تۆمه‌تی به‌دڕه‌فتاری. چودریش ده‌ڵێت لابردنی ئه‌و له‌ پـۆسـته‌كه‌ی كارێـكی ناده‌سـتوری بووه‌.

بێـژه‌ری كه‌ناڵه‌كانی ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنیش ده‌ڵێن بۆیه‌ حكومه‌ت ده‌م كوتیان ده‌كات چونكه‌ به‌ تێروته‌سه‌لی هه‌واڵه‌كانی ئه‌و خۆپـیشـاندانه‌ ناڕه‌زایـیانه‌یان ده‌گواسـته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر له‌كارخسـتنی چودری سـازده‌كرا. حكومه‌تی پاكسـتانیش ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌.

XS
SM
MD
LG