به‌رپـرسـانی وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆریای باشور ده‌ڵـێن كۆریای باكور سه‌رله‌نوێ موشه‌كی مه‌ودای كورتی تاقیكردۆته‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به كارێـكی
بنیادنه‌ری دانانێت.
له‌و باره‌یه‌وه لـێـپـرسـراوانی كۆریای باشور ده‌ڵـێن پـیۆنگ‌یانگ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه موشه‌كه‌كانی له كه‌ناری ڕۆژئاوای نیمچه دورگه‌ی كۆریا تاقیكردۆته‌وه و زیاتر له‌م هه‌واڵه ئاماژه‌یان به ورده‌كاری دیكه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كه نه‌دا.
له‌میانه‌ی گوته‌كه‌یدا له ئه‌ڵمانیا جۆردن جاندرۆی گوته‌بێژی ئاسایشی نیشـتیمانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گوتی كۆریای باكور ده‌بێت واز له تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی بهێنێت و ده‌بێت سه‌نگ بخاته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی چه‌كداماڵینی چه‌كی ناوه‌كی له نیمچه دورگه‌ی كۆریادا.
شـایانی باسه له مانگی 2 ی ئه‌مسـاڵدا و له‌میانه‌ی وتووێـژی شه‌ش قۆڵیدا كۆریای باكور داخسـتنی دامه‌زاروه‌ی ناوه‌كی خۆی په‌سه‌ندكرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شـدا پـیۆنگ‌یانگ جێبه‌جێـكردنی ئه‌و به‌ڵـێنه‌ی خۆی ڕه‌تده‌كاته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و 25 ملیۆن دۆلاره‌ی كه له بانكی مه‌كـكاودا پـلۆك كراون وه‌رده‌گرێته‌وه، وه ئه‌و به‌ڵێنه‌ی خۆی تا ئه‌و كاته ناباته سه‌ر.
ئه‌و پاره‌یه له بانكی ناوبراودا ڕاگیرا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك واشـنتۆن ده‌ڵێت پاره‌كه مامه‌ڵه‌ی نایاسایی پـێوه ده‌كرێت.
تاقیكردنه‌وه موشه‌كیـیه‌كانی مانگی 7 ی سـاڵی ڕابردووی كۆریای باكور توڕه‌یی نێونه‌ته‌وه‌یی لێ كه‌وته‌وه ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی كه موشه‌كی مه‌ودا درێژیان تێدا تاقیكرایه‌وه. هه‌روه‌ها له مانگی 10 ی سـاڵی ڕابردووشـدا پـیۆنگ‌یانگ یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ئاشـكرای ناوه‌كی خۆی ئه‌نجام دا.