سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت پـێویست ناكات سه‌رۆكی ڕوسیا ڤلادیمیر پـوتن سه‌باره‌ت به پـلانه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ دانانی سـیـسـتمێـكی به‌رگری موشه‌كی له ئه‌وروپا نیگه‌رانبێت.
سه‌رۆك بوش بۆ په‌یامنێران دووا پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا تۆنی بلێر له‌میانه‌ی گۆنگره‌ی هه‌شت وڵاته پـیشه‌سـازیـیه‌كه‌ی جیهان له هاوینه‌هه‌واری هه‌ڵێـگه‌ندامی ئه‌ڵمانیا.
سه‌رۆك بوش گوتی ئه‌و چاوه‌ڕوانه ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری ڕوسیا كۆبـبێته‌وه تاوه‌كو دڵـنیای بكاته‌وه له‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هیچ دوژمنایه‌تـیـیه‌كی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌یدا نیـیه. هه‌روه‌ها جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و سـیسـتمی به‌رگری موشـه‌كیـیه‌ی ئه‌مریكا بۆ ڕێـگه‌گرتنه له هێرشی وڵاتانی خراپـكار، وه نه‌ك ڕوسـیا.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه پـێشـتر به‌ڕێز پوتن گوتویه‌تی ئه‌و سـیسـتمه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌كه‌ی، وه به‌ڵـێنی داوه موشه‌كی ڕۆسیایی ئاڕاسـته‌ی ئه‌وروپا بكات ئه‌گه‌ربێت و ئه‌و سـیسـتمه دابنرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش سه‌باره‌ت به بابه‌تێـكی تریش قسه‌ی كرد و به په‌یامنێرانی گوت كه‌وا وڵاته‌كه‌ی چالاكانه له‌و هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تیـیانه كار ده‌كات كه بۆ كه‌مكردنی پله‌ی گه‌رمی سه‌رزه‌وی ده‌نرێت.