Accessibility links

ڕاپـۆرتی جیاواز سه‌باره‌ت به‌ زیانه‌كانی دوو ته‌قینه‌وه‌ی ناو شـاری به‌غدا هه‌یه‌


كاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی عێراق ده‌ڵـێن له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو به‌ دوای یه‌كدا له‌ گه‌ڕه‌كی كاظمیـیه‌ی شیعه‌نشینی به‌غدای پایته‌خت به‌لایه‌نی كه‌م 7 كه‌س كوژران و زیاتر له‌ 25 كه‌سیش برینداربوون.

به‌ڵام له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌كان كه‌سـیان نه‌كوشـتووه‌ و ته‌نها 4 كه‌س به‌ سوكی برینداربوون.

له‌ پـێشـهاته‌كانی تردا له‌شـكری ئه‌مریكا ده‌ڵێت ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق له‌ میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانیاندا له‌ به‌غدا و هه‌ولێر و ئه‌نبار 3 گومان لێـكراوی تێرۆریسـتیان كوشـتووه‌ و 16 ی دیكه‌شـیان ده‌سـتگیر كردووه‌. هه‌روه‌ها 4 سه‌ربازی ئه‌مریكایـیش له‌ ڕووداوی جیادا له‌ به‌غدا و دیاله‌ و بێجی كوژراون.

له‌ هه‌واڵـێـكیش كه‌ له‌لایه‌ن به‌شی هه‌واڵه‌كانی كاثۆلیكه‌وه‌ (Asia News) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت كه‌وا پـێشـتر له‌م هه‌فته‌یه‌دا قه‌شه‌یه‌كی كاثۆلیكی كلدانی و 5 لاو له‌ به‌غدا ڕفێندراون. له‌ موسـڵیش قه‌شه‌یه‌كی كلدان و 3 یاریده‌ده‌ری به‌ ده‌ستی كۆمه‌ڵـێـك چه‌كدار كوژراون.

XS
SM
MD
LG