سه‌باره‌ت به‌و كۆنگره‌یه‌ی كه له مانگی چواردا له قاهیره به‌سـترا و تیایدا یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێـكی عێراقیدا به‌شـداری كردبوو، هاوكارمان به‌ڵـێن سـاڵح دوو گفتوگۆی ئه‌نجامداوه، یه‌كێـكیان له‌گه‌ڵ فازڵ میرانی سـكرتێری
مه‌كته‌بی سـیاسی پارتی دیموكراتی كوردسـتان، وه ئه‌وی دیكه‌یان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سـاڵح نوێنه‌ری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له له‌نده‌ن.
فازڵ میرانی ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی جێـگای سه‌رسوڕمانه حزبێـكی كوردسـتانی وه‌كو یه‌كگرتووی ئیسلامی كه له دوای دامه‌زراندنێوه تا ئێسـتا خۆی به ئه‌زمونی كوردستـانه‌وه به‌سـتۆته‌وه و هاوبه‌شه له په‌رله‌مان و حكومه‌تدا، بچێت مه‌حزه‌رێـك یان به‌ره‌یه‌ك ئیمزا بكات كه ئه‌م به‌ره‌یه ته‌وه‌جوهاتی بازدانه به‌سه‌ر پـرۆسه‌ی سـیاسی له عێراقدا، وه هه‌روه‌ها لاوازكردنی مه‌وقفی كورده، وه‌ك له‌تكردنی هاوپه‌یمانی كوردسـتان.
محه‌مه‌د سـاڵحیش ده‌ڵێت یه‌كگرتوو وه‌كو هێزێـكی سـیاسی كه به‌شـداره له پـرۆسه‌ی سـیاسی عێراقدا ده‌عوه‌ت كراوه وه‌كو پـێشتریش چۆن یه‌كگرتوو و غه‌یری یه‌كگرتوو ده‌عوه‌ت كراون بۆ ئه‌و زنجیره كۆڕ و كۆبوونه‌وه و كۆنگرانه‌ی كه له قاهیره و له هه‌ولێر و له جده و له به‌غدا گیراون بۆیی كه ئاشـته‌وایی له عێراق ببێت و خوێنی عێراقی نه‌ڕێژرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی هه‌ردوو گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و دوو فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كانیان 6 خوله‌كه.