Accessibility links

پاڵـێوراوانی پارتی كۆماری ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی شه‌ڕی عێراق و كۆچبه‌ران ده‌دوێن


ئێواره‌ی سـێشه‌ممه‌ له‌ ویلایه‌تی نیو هامشه‌ر 10 له‌ پاڵـێوراوانی پارتی كۆماری بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی سـاڵی 2008 له‌ میانه‌ی مشـتومڕێـكدا‌ له‌ به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی ته‌له‌فیزیۆنیدا سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌كانی عێراق و كۆچبه‌ران ڕووبه‌ڕووی پـرسـیار كرانه‌وه‌.

سـێناتۆر سـام براونباك مشـتومڕه‌كه‌ی به‌كارهێنا بۆ داواكردنی چاره‌سه‌ریـیه‌ك بۆ شه‌ڕی عێراق و گوتی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ پـێشـنیاری به‌رنووسی بڕیارێـك بۆ ئه‌نجومه‌نی سـێنات ده‌كات بۆ دابه‌شـكردنی عێراق بۆ سێ هه‌رێم كه‌ به‌ جودا له‌لایه‌ن سوننه‌ و شیعه‌ و كورده‌كانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ بـبرێت.

سـێناتۆر جۆن مه‌كـكاین له‌بری ئه‌و داوای له‌ ئه‌مریـكیـیه‌كان كرد ده‌رفه‌تێـك به‌ سـتراتیژیـیه‌كه‌ی ئێسـتای شه‌ڕی عێراق بده‌ن تا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت. گوتیشی ئه‌و ده‌زانێت كه‌وا ئه‌مریكایـیه‌كان له‌م شه‌ڕه‌ نائومێـد بوون، به‌ڵام ئاگاهی به‌وه‌ش دا كه‌ دوژمن له‌ ناو وڵاتدا دوای هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ربێت و شـكست بهێنن.

هه‌روه‌ها باسیشـیان له‌ به‌رنووسی پلانێـكی چاكسـازی له‌ یاسای كۆچبه‌راندا كرد كه‌ له‌لایه‌ن كۆشـكی سـپـیـیه‌وه‌ پـشتیوانی لێ ده‌كرێت، به‌ڵام فه‌رمانداری پـێشـووی ماسه‌شووستس میت ڕۆمنی ڕه‌خنه‌ی له‌و به‌رنووسه‌ گرت و گوتیس ئه‌و ڕێـگه‌ به‌ كۆچبه‌رانی نایاسایی ده‌دات له‌ وڵاته‌كه‌دا بمێنـنه‌وه‌.

XS
SM
MD
LG