سه‌رۆكی پـێشووی كارمه‌ندانی دیـك چه‌ینی جێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاری 30 مانگ زیندانیكردنی له‌سه‌ر درا، به‌هۆی درۆكردن و ته‌گه‌ره‌خستن به‌رده‌م دادوه‌ری له‌میانه‌ی
لـێـكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به دزه‌كردنی ناسـنامه‌ی كارگێڕێـكی نهێنی ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌مریكا CIA .
ڕۆژی سـێشه‌ممه دادوه‌ری فیدراڵی له واشـنتۆنی پایته‌خت (ڕێـگی واڵـتن) ئه‌و بڕیاره‌ی به‌سه‌ر لویس سكوته‌ر لیبیدا داوه. هه‌روه‌ها سـزایه‌كی دارایـیشی به‌سه‌ردا سـپاندووه كه به‌بڕی 250 هه‌زار دۆلار و بێ له‌وه‌ش دوو سـاڵیش پاش ئازادكردنی له زیندان ده‌بێت له ژێر چاودێریدابێت.
هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه دیـك چه‌ینی له ڕاگه‌یاندنێـكدا بێزاری قوڵی خۆی ده‌ربڕی و به تراجیدیای ناوزه‌ندكرد. گوتیشی لیبی ماندوو نه‌ناسانه خزمه‌تی وڵاته‌كه‌ی كردووه و په‌یمانی به پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانی ئه‌مریكا دابوو.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه له مانگی سێ‌دا لیبی به 5 تاوان گوناهبار كرا كه چواریان له‌سه‌ر لێـدوانی نادروست بۆ لێـكۆڵه‌ر و ده‌سـته‌ی سوێندخۆرانی دادگا بووه له مه‌سه‌له‌ی ئاشـكراكردنی ناوی ڤالێری پـلامی ئه‌فسه‌ری پـێشووی ده‌زگای موخابه‌رات بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن.
ده‌مڕاستی كۆشـكی سـپی خانم دانا پـێرینۆ له‌سه‌ر فڕۆكایه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له‌و ده‌مه سه‌رۆك بوش به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا ده‌ڕۆیشت گوتی سه‌رۆك نیازی نیـیه ئێسـتا ده‌ست بخاته مه‌سه‌له‌كه‌وه چونكه هێشتا بڕیاری دادگای پـیاداچوونه‌وه ماوه.