سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئه‌و سـیسـتمی به‌رگری موشـه‌كیـیه‌ی ئه‌مریكا كه وا پلانی بۆ دانراوه له ئه‌وروپا دابنرێت هیچ شـتێـكی تیادا نیـیه تا ڕوسـیا لێی بترسـێت.
سه‌رۆك بوش له براغ به په‌یامنێرانی گوت شـه‌ڕی سارد كۆتایی پـێـهاتووه و ڕوسـیاش دوژمن نیـیه. گوتیشی ئه‌و هه‌وڵ ده‌دات سه‌رۆكی ڕوسیا ڤلادیمیر پـوتن قایل بكات به‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ڕوسـیا ده‌توانن پـێـكه‌وه كار بكه‌ن بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه گشـتیـیه‌كاندا.
به‌ڕێز بوش دووباره داوای له ڕوسـیا كرد هاوكاری له به‌ره‌وپـێشـبردنی ئه‌و سیسـتمی به‌رگری موشه‌كیـیه بكات.
پـێشـتر سه‌رۆكی ڕوسـیا ڤلادیمیر پـوتن هه‌ڕه‌شه‌ی ئاڕاسـته‌كردنی موشه‌كی ڕوسیایی بۆ سه‌ر ئامانجه ئه‌وروپایی‌یه‌كان كرد ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و سـیستمه دابمه‌زرێت.
سه‌رۆك بوش ئه‌م قسـانه‌ی له پایته‌ختی چیـك كرد پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، ڤاسلاڤ كلاوس، وه هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیر میرێـك تۆپـۆلانێـك. به‌ڕێز كلاوسیش له قسه‌كانیدا گوتی وتووێـژه‌كانی نێوانیان تایبه‌ت بووه به عێراق و ئه‌فغانستان و مه‌سه‌له‌ی دانی ڤیزه‌ی ئه‌مریكا به هاوڵاتیانی چیكی و هه‌روه‌ها پـلانی به‌رگری موشه‌كی ئه‌مریكا.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ر ڕۆژی سـێشه‌ممه سه‌رۆك بوش گوتارێـك له كۆشـكی براغ چێرنن بۆ بزاڤـكارانی دیموكراتخواز پـێشـكه‌ش بكات پـێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌و كۆنگره‌ی لوتكه‌ی كۆمه‌ڵی هه‌شت وڵاته مه‌زنه‌كه بچێت كه بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا له هاوینه‌هه‌واری هێـڵـیجه‌دامی ئه‌ڵمانی له سه‌ر ده‌ریای به‌ڵـتیـك بـبه‌سترێت، كه له‌وێ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پـوتندا كۆده‌بێته‌وه.