سوپای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت گه‌ڕان له عێراق به دوای ئه‌و دوو سه‌ربازه ئه‌مریكیـیه بێ سه‌روشوێنه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت، سه‌رباری ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێـكی لایه‌نگری ئه‌لقاعیده‌وه بڵاوكرایه‌وه و تیایدا گوتوویانه كه‌وا ئه‌و دوو
سه‌ربازه‌یان كوشـتووه.
گوته‌بێژی له‌شـكری ئه‌مریكا ژه‌نه‌ڕاڵ كه‌یڤن بێرگنه‌ر ده‌ڵێت هێزی هاوپه‌یمانان و عێراقی هه‌موو توانایه‌كی خۆیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سـانه‌ی كه به‌رپـرسن له دیارنه‌مانی ئه‌و سه‌ربازانه.
هه‌روه‌ها گوتی ڤیدیۆكه هیچ به‌ڵـگه‌یه‌كی گومانبڕی تیادا نیـیه سه‌باره‌ت به ڕه‌وشـی سه‌ربازه بێ سه‌روشوێنه‌كان.
شـایانی باسه ڕۆژی دووشه‌ممه له ڤیدیۆیه‌كدا كه له‌سه‌ر تۆڕی ئنته‌رنێت بڵاوكرایه‌وه كۆمه‌ڵـێـك به ناوی وڵاتی ئیسلامی له عێراقدا به‌پـرسـیارێتی خۆیان ڕاگه‌یاند له كوشـتنی ئه‌و سێ سه‌ربازه ئه‌مریكیـیه پاش ده‌سـتگیركردنیان له هێرشـێـكدا مانگێـك له‌مه‌وبه‌ر له باشوری به‌غدای پایته‌خت.
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ته‌رمی یه‌كێـك له‌و سێ سه‌ربازه ئه‌مریكـیـیه دۆزرایه‌وه، وه له ڤیدیۆكه‌دا هاتووه كه هه‌ردوو سه‌ربازه‌كه‌ی تر پاش كوشـتنیان نێژراون، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵـگه‌یه‌ك پـێش كه‌ش بكات.
هه‌روه‌ها ڤیدیۆكه ناسـنامه‌ی له‌شـكری دوو سه‌ربازه بێ سه‌روشوێنه‌كه‌ی پـێشـان داوه.
له توندوتیژیـیه‌كی نوێ‌دا، كاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی سـێشه‌ممه و له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا له‌و ده‌مه‌ی ژنێـكی خۆكوژ له بنكه‌یه‌كی مه‌شـقپـێـكردنی پـۆلیس نزیـك كه‌وتۆته‌وه ته‌قه‌یان لێـكردووه و كوشـتوویانه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له میانه‌ی چه‌ند هه‌ڵمه‌تێـكدا له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا 4 تێرۆریستی گومانباریان ده‌سـتگیر كردووه.