سه‌رۆكی پـێشـووی لیبریا چارڵس تایله‌ر له‌گه‌ڵ ده‌سـتپـێـكردنی دادگایـیـكردنه‌كه‌ی به تاوانی جه‌نگ له لاهای مانی گرت و ئاماده‌ی دانیشـتنه‌كه‌ی دادگا نه‌بوو، وه گوتی ئه‌و
باوه‌ڕ ناكات پـرۆسه‌كه ڕه‌وایانه به‌ڕێوه‌بچێت.
ڕۆژی دووشه‌ممه له ڕاگه‌یاندنێـكدا كه له‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه (كه‌ریم خان) خوێندرایه‌وه، تایله‌ر ئه‌و دادگا تایبه‌ته‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه به پاڵـپـشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سیرالیۆن دامه‌زراوه، وه به شـانۆگه‌ریـیه‌كی ناوزه‌ند كردووه. گوتوشێتی ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دا نیـیه كه ئه‌و دادگایه دادپه‌روه‌ری به‌ر قه‌رار بكات.
تایله‌ر دادگاكه‌شی تاوانبار كردووه به‌وه‌ی ڕێی پـێ نه‌داوه تیمی پارێزه‌رانی پـێویستی خۆی هه‌بێت، وه گوتوشێـتی ئه‌و ئاماده‌ی دانیشـتنه‌كانی دادگا نابێت.
دواتر پارێزه‌ری تایله‌ر له هۆڵی دادگاكه چووه ده‌رێ و گوتی تایله‌ر ده‌یه‌وێت خۆی نوێنه‌رایه‌تی خۆی له مه‌سه‌له‌كه بكات. سه‌رۆكی دادگاش جولیا سێبیوتند بڕیاری دا دادگایـیكردنه‌كه به‌رده‌وام بێت، وه پاشـان داواكاری گشتی به‌یانـنامه‌ی ده‌سـتپـێـكردنی دادگاكه‌ی خوێنده‌وه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه چارڵس تایله‌ر 11 تاوانی جه‌نگی ئاڕاسته كراوه كه وه‌ك ده‌گوترێت له میانه‌ی شه‌ڕی ناوخۆی سـیرالیۆندا له نێوان سـاڵانی 1991 تا 2002 ئه‌نجامی داوه. به‌ڵام خۆی نكۆڵی لێ ده‌كات.