ٍشاره‌زایانی ته‌ندروستی به به‌رده‌وامی له توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌دان بۆ دۆزینه‌وه‌ی سووده جیاجیاكانی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه مرۆڤ ڕۆژانه ده‌یانخوات.
دامه‌زراوه‌ی جۆرج ماتێلجۆن بۆ ته‌ندروستی ترین خۆراكی جیهان كتێبێكی نوێی بڵاوكردۆته‌وه و یه‌كێك له‌و خۆراكانه‌ی باسی لێكردووه میوه‌ی مۆزه و ده‌ڵێت مۆز به یه‌كێك له ته‌ندروستی ترین خۆراكه‌كانی جیهان داده‌نرێت كه ته‌نها 100 بۆ 110 یه‌كه‌ی ووزه‌ی تیادایه و بڕی 467 ملگم پۆتاسیۆم و بڕێكی زۆر مادده‌ی فایبه‌رو مه‌گنیسیۆم و ڤیتامین سی و ڤیتامین بی شه‌ش ی تیادایه.
مۆز ڕێگه له به‌رزبونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ده‌گرێت و بۆرییه‌كانی خوێنیش له گیران و ته‌سك بوونه‌وه ده‌پارێزێت. به گشتی مۆز سوودی هه‌یه بۆ پاراستنی دڵ و بۆرییه‌كانی خوێن له نه‌خۆشی. هه‌روه‌ها مرۆڤیش له خوێن به‌ربوونی گه‌ده ده‌پارێزێت. مۆز له‌وانه‌شه یارمه‌تی پاراستنی بینینی چاو و به‌هێزبوونی ئێسقان ته‌ندروستی گورچیله‌ش بدات.
یه‌كێك له‌و خۆراكانه‌ی تر كه ڕێكخراوی ناوبراو باسی لێكردووه، خواردنی باینجانه. هه‌ر له كتێبی ناوبراودا، باس كراوه له‌وه‌ی باینجان یارمه‌تی پاراستنی خانه‌كانی مێشك له له‌ناوچوون ده‌دات. باینجان به‌هۆی بوونی مادده‌ی فینۆڵ تیایدا ڕێگه له دروست بوونی كۆڵیسترۆڵی خراپ له له‌شدا ده‌گرێت. هه‌روه‌ها یارمه‌تی تێپه‌ڕبوونی خوێنیش به ناو بۆرییه‌كانی خوێن له له‌شدا ده‌كات. له‌وانه‌شه مرۆڤ له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بپارێزێت به‌هۆی ئه‌و مادده‌ی فینۆڵه‌ی تیایدایه‌تی.