Accessibility links

زانایان هه‌وڵی نه‌هێشتنی كه‌ڵه‌كه‌بوونی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له ئاسماندا ده‌ده‌ن

  • Brian Wagner

زانایان له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ڕێگایانه‌ن كه به‌هۆیه‌وه‌ كه‌ڵه‌كه‌بوونی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له ئاسماندا نه‌هێڵن، ئه‌و گازه‌ی كه باوه‌ڕده‌كرێت هۆكاری گه‌رمبوونی كه‌ش و هه‌وای جیهان بێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكایی له ئارادایه‌ و باس له په‌ره‌پێدانی گه‌شه‌ی ڕووه‌كی ئاوی پلانكتۆس له ئۆقیانوسه‌كاندا ده‌كات.

ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش، هه‌ندێ مشتومڕی له باره‌ی ئه‌گه‌ری كاریگه‌ری پڕۆژه‌كه‌وه‌‌ هێناوه‌ته‌ گۆڕێ. گروپ و ڕێكخراوه‌كانی ژینگه پارێز له مێژه‌وه‌ پشتگیرییان له بیرۆكه‌ی چاندنی دار و دره‌خت كردووه‌ وه‌ك ڕێگه‌یه‌ك بۆ پێچه‌وانه‌ كردنه‌وه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوونی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له ئاسماندا.

ڕووه‌ك بۆ به‌رده‌وامی ژیانی، بڕێكی كه‌م له كاربۆن دایۆكساید هه‌ڵده‌مژێت. هاوكات، زانایانی ده‌ریایی ده‌ڵێن ڕواندنی زینده‌وه‌ری بچووكی ناسراو به پلانكتۆس له ئۆقیانوسدا، یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی كاربۆن دایۆكساید له ئاسماندا ده‌دات.

میڵۆدی گره‌یڤس پسپۆری پلانكتۆس ده‌ڵێت كانزای ئاسن، خۆراكی سه‌ره‌كی پێویسته‌ بۆ گه‌شه‌ی پلانكتۆس و ئاسن هۆكارێكی یاریده‌ده‌ره‌ له پرۆسه‌ی تیشكه‌ پێكهاتنی ئه‌و كانزایه‌ی كه له نێو ئۆقیانووسدا نی‌یه‌.

توێژه‌ره‌وان ده‌ڵێن گه‌شه‌كردنی پلانكتۆس له ئۆقیانوسه‌كاندا كه‌م بۆته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆزی ئاسن كه با ده‌یڕێژێته‌ سه‌ ڕووی ئۆقیانوسه‌كان به ڕێژه‌ی له سه‌دا 30 له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا كه‌م بۆته‌وه. له‌و ده‌مه‌ی كه‌ ڕه‌نگه‌ شاره‌زایان كۆك نه‌بن له‌سه‌ر چاكترین ڕێگا بۆ ڕێگرتن له‌ ده‌رهاوێژه‌ی گازی كاربۆن دایۆكساید بۆ واڵای ئاسمانی.

هاوكات، ئه‌وان ته‌بان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی ده‌رهاوێژه‌ی گازی سووته‌مه‌نی به‌ردی به ‌ته‌نیا خۆی كاریگه‌ری نابێت. خه‌ڵكانێكی زۆر ده‌ڵێن بۆ پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری ده‌یان ساڵ له ده‌رهاوێژه‌ی گازی له ئاسماندا، پێویسته‌ جیهان ڕێگه‌ چاره‌ بۆ كێشانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رهاوێژه‌ گازییانه‌ له ئاسماندا بدۆزێته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG