Accessibility links

شه‌ڕی نێوان له‌شـكر و میلیشـیا جیاجیاكان له‌ لوبنان ته‌شه‌نه‌ ده‌كات


ده‌سه‌ڵاتدارنی لوبنان ده‌ڵـێن ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 2 سه‌ربازیان له‌و شه‌ڕه‌ نوێـیه‌دا كوژراون كه‌ له‌ ئۆردوگای په‌نابه‌رانی فه‌له‌سـتینی له‌ باشوری لوبناندا هه‌ڵـگیرساوه‌.

هه‌روه‌ها كارمه‌ندانی ته‌ندروسـتی ده‌ڵـێن به‌لایه‌نی كه‌م 3 سه‌رباز و 2 هاوڵاتیش له‌و شه‌ڕ و پـێـكدادانه‌ بریندار بوون كه‌ له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه‌ له‌ نێوان میلیشـیاكانی جوندل شـام و سه‌ربازانی له‌شـكری لوبنان له‌ ده‌روازه‌ی ئۆردوگای عه‌ینل حلوه‌ له‌ نزیـك صه‌یدا هه‌ڵـگیرسـاوه‌.

ئه‌م توندوتیژیـيه‌ی كه‌ له‌ ئۆردوگای عه‌ینل حلوه‌ ده‌سـتیـپـێـكردووه‌ مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته‌ كایه‌وه‌ كه‌ ئه‌و شه‌ڕ و پـێـكدادانه‌ی پـێش سێ هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر له‌ ئۆردوگای نه‌هرول بارد هه‌ڵـگیرسـا بۆ زیاتر له‌ 12 ئۆردوگای په‌نابه‌ران ته‌شه‌نه‌ بكات.

له‌ باكوری لوبنانیش هێزه‌كانی حكومه‌ت به‌رده‌وامن له‌ هه‌ڵـمه‌ته‌كانیاندا بۆ سه‌ر میلیشـیاكانی فه‌تحول ئیسلام له‌ ئۆردوگای نه‌هرول بارد له‌ نزیك ته‌ڕابلوس.

سه‌رچاوه‌ فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ گوتیان یه‌كێـك له‌ ڕێبه‌ره‌ باڵاكانی فه‌تحول ئیسلام كه‌ ناوی نه‌عیم غالی‌یه‌ ڕۆژی هه‌ینی له‌ ناو ئۆردوگاكه‌ به‌ ده‌ستی نیشـانگرێـكی له‌شـكر كوژراوه‌.

به‌پـێـی سه‌رچاوه‌ ئاسایشـیـیه‌كانی لوبنان نه‌عیم غالی كه‌ به‌ ئه‌بو ڕیاض ناسراوه‌ ڕێبه‌رێـكی گه‌وره‌ی چه‌كداره‌كانی گروپه‌كه‌ بووه‌.

XS
SM
MD
LG