ڕۆژی هه‌ینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس سه‌باره‌ت به قه‌یرانی ناوه‌كی ئێران ڕایگه‌یاند كه‌وا هیچ به‌ره‌وپـێـشـچوونێـك له وتووێـژه‌كانی نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئێران‌دا به‌دی ناكات. ڕایس ئه‌مانه‌ی پاش یه‌ك ڕۆژ له
كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره وتووێـژكاری ئێرانی عه‌لی لاریجانی و سه‌رۆكی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا خافێر سۆلانا ڕاگه‌یاند، به‌ڵام ئه‌و وتووێـژانه به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی پـێـهات، وه هه‌ردوولا ڕازیبوون كه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تر ئه‌نجام بده‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی گفتوگۆیه‌كی به زمانی ئینگلیزی له‌گه‌ڵ دكتۆر شه‌هرام چوبین به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی ژێنێڤ بۆ توێژینه‌وه‌كانی ئاسایش له سویسـرا سـازداوه و له‌گه‌ڵ هاوكارمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی به زمانی كوردی ئاماده‌یان كردووه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وه‌رگێڕاوی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 9 خوله‌كه.