سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالكی هۆشـداری توركیای دا له دژی سـازدانی هه‌ر هێرشـێـكی سه‌ربازی له سـنووره‌كانی عێراقه‌وه بۆ سه‌ر سه‌رهه‌ڵـداوه كورده‌كان له باكوری عێراق.
ڕۆژی شه‌ممه به‌ڕێز ئه‌لمالكی له پاڵ ڕێبه‌ری كوردی عێراق مه‌سـعود بارزانیـیه‌وه گوتی ڕێـگه ناده‌ین ناوچه‌ی ئارامی كوردی بـبێـته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ. هه‌روه‌ها گوتی ئه‌وه‌ش قبوڵ ناكه‌ین كه‌وا عێراق وه‌ك بنكه‌یه‌ك بۆ هێرشـبردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسـێ به‌كاربهێنرێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ده‌ڵێن سه‌رهه‌ڵـداوانی كورد له سـنووره‌كانی باكوری عێراقه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر توركیا. هێزه‌كانی توركیاش له نزیـك سنووره‌كانی عێراق كۆده‌بنه‌وه له‌و ده‌مه‌ی ئه‌گه‌ری هێرشـێـكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر باكوری عێراق پـتر ده‌بێت.
ڕۆژی هه‌ینیش له‌شـكری توركیا هۆشـداریـیه‌كی توندی ئاڕاسـته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردی عێراقی كرد پاش ئه‌وه‌ی كاربه‌ده‌سـتانی توركیا ڕایانگه‌یاند كه‌وا هێزه‌كانی ئاسایشی كوردی له خاڵـێـكی پـشـكنین له سلێمانی هه‌راسانی كۆمه‌ڵـێـك له ئه‌فسه‌ری توركیایان كردووه.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز مالكی گوتی مشـتومڕیان سه‌باره‌ت به بنكه‌یه‌كی له‌شـكری ئه‌مریكایی نه‌كردووه كه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن له وڵاته‌كه دابمه‌زرێت.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری به‌شـی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری هه‌ولێر، عومه‌ر فه‌رهادی، ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه، وه ده‌توانن گوێـبیـستی بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه.