شه‌ڕێـكی قورس له نێوان هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی لوبنان و میلیشـیا ئیسـلامیـیه‌كان له ئۆردوگایه‌كی په‌نابه‌رانی فه‌له‌سـتینی له نزیـك شـاری ته‌ڕابلوسه‌وه ده‌سـتیپـێـكردۆته‌وه.
تۆپـخانه و تانكه‌كانی له‌شـكری لوبنان شوێنه‌كانی میلیشـیاكانی ڕێـكخراوی فه‌تحولئیسلامیان له ناو ئۆردوگای نه‌هرولبارد كوتاوه‌ته‌وه و دوكه‌ڵـێـكی زۆریش له ئۆردوگاكه‌وه هه‌ڵـده‌ستێت.
مارگرێت به‌شیر په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا كه له ده‌ره‌وه‌ی ئۆردوگاكه‌یه ده‌ڵێت ڕۆژی هه‌ینی تۆپـبارانێـكی قورس كراوه له‌گه‌ڵ ته‌قه‌كردنی پـچڕپـچڕ له ناو ئۆردوگاكه‌وه.
كارمه‌ندانی ته‌ندروسـتی ده‌ڵـێن 2 سه‌رباز كوژراون.
كاربه‌ده‌سـتانی لوبنانیش ده‌ڵێن هێزه سه‌ربازیـیه‌كان وه‌ڵامی ته‌قه‌كردنی میلیشـیاكانیان داوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌زاران په‌نابه‌ری فه‌له‌سـتینی له ئۆردوگاكه ڕایانكردووه، به‌ڵام هێشـتاش هه‌زاران كه‌سی تری تیادایه.
هاوكاتیش میلیشـیاكانی فه‌تحولئیسلام داواكه‌ی حكومه‌ت بۆ خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه.
شـایانی باسه له‌وه‌تای ئه‌م شه‌ڕه ده‌سـتیـپـێـكردووه به‌لایه‌نی كه‌م 80 كه‌س كوژراون، له‌وانه 34 یان سه‌ربازی له‌شـكری لوبنانن و به‌لایه‌نی كه‌میشه‌وه 24 كه‌س له میلیشـیاكانیش كوژراون، وه ئه‌وانی تریش خه‌ڵـكی سـڤیلن.