Accessibility links

ئه‌مه‌ریكا و ئێران سه‌باره‌ت به‌ عێراق كۆبونه‌وه‌


باڵیۆزانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له عێراق له به‌غدا چاوییان به ‌نوێنه‌رانی عێراق كه‌وت تاوه‌كو باس له باری ئاسایش له عێراق‌دا بكه‌ن.

باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراقی رایان كرۆكه‌ر گوتی ئه‌مه‌ریكا و ئێران دانیان پیانا پێویسته‌ پشتگیری له عێراقێكی سه‌قامگیر به ئاسایش و دیموكراتیك و فیدرال بكرێت تاوه‌كو بتوانێت كۆنترۆڵی سنوره‌كانی بكات به‌ ئاشتی له‌گه‌ڵ دراوسێ‌كانیدا بژیت و باری گوزه‌ران و ژیانی ووڵاتیانی دابین بكات.

كرۆكه‌ر گوتی " ئێمه‌ له ڕوانگه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه‌ ڕوونمان كرده‌وه‌ كه ئه‌وه‌ له‌سه‌ر كردار ده‌مێنێته‌وه‌ و نه‌ك به ته‌نها له‌سه‌ر پرنسیپ و من هه‌ندێ نیگه‌رانی ڕاسته‌وخۆ و ڕوون و ئاشكرای خۆمانم سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌فتاری ئه‌وان له عێراق باس كرد."

باڵیۆز كرۆكه‌ر گوتی ئه‌م ڕه‌فتاره‌ش بریتی‌یه‌ له‌ " پشتیوانیكردن له میلیتانی كۆمه‌ڵانی چه‌كدار كه په‌لاماری سه‌ربازانمان و هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بێگوناهی عێراقی ده‌ده‌ن." به‌ڕێز كرۆكه‌ر گوتی ئه‌و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ڕوونی كرده‌وه‌ كه ئه‌مه‌ریكا " ئاگاداره‌ ئێران چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و گولله‌ی موشه‌ك ده‌داته‌ ئه‌و كۆمه‌ڵانه....یه‌كێك له‌و گروپانه‌ هێزی قودسی سه‌ر به‌ سوپای پازدارانی شۆڕش، ڕۆڵی سه‌ره‌كی ئاسانكاری بۆ به‌رده‌وامبوونی ئه‌و ڕێبازه‌ هه‌یه‌ و ئێرانی‌یه‌كان پێویسته‌ ده‌ست له‌و ڕه‌فتاره‌ هه‌ڵبگرن."

باڵیۆز كرۆكه‌ر گوتی شاندی ئێرانی "هیچ وه‌ڵامێكی ووردی له‌ به‌رامبه‌ر نیگه‌رانی‌یه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه‌داوه"،‌ به‌ڵام به‌‌ڕێز كرۆكه‌ر گوتیشی " هه‌ندێ دڵخۆشكه‌ر بوو كه‌ ئه‌وان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان قۆسته‌وه‌ تاوه‌كو ڕێبازی خۆیان(مه‌به‌ست ئه‌مه‌ریكا) به‌ شێوه‌یه‌كی پۆزیتیڤانه‌ بهێننه‌ سه‌ر باس.

ئێستاش له‌سه‌ر ئێرانی‌یه‌كان وه‌ستاوه"‌ ڕه‌فتارییان له‌گه‌ڵ قسه‌كانیان بگونجێنن چونكه‌ ئێستا ئه‌و دوو شته‌ یه‌كدی ناگرنه‌وه‌."

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG