Accessibility links

ڕۆبه‌رت گه‌یتس ده‌ڵێت ئه‌مریكا ده‌ڕوانێـته‌ مانه‌وه‌یه‌كی له‌شكری درێژخایه‌ن له‌ عێراق


وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕۆبه‌رت گه‌یتس ده‌ڵێت ئه‌مریكا ده‌ڕوانێـته‌ مانه‌وه‌یه‌كی له‌شـكری درێژخایه‌ن له‌ عێراق له‌سه‌ر هه‌مان شـێوه‌ی ڕێـكـكه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆریای باشوردا.

گه‌یتس ده‌ڵێت مانه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێـكـكه‌وتنێـكی دوو لایه‌نه‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ عێراق. گوتیشی ڕێـكـكه‌وتنـنامه‌كه‌ سه‌روه‌ری حكومه‌تی عێراق ده‌پارێزێت و كاره‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا سـنووردار ده‌كات له‌ كاتی مانه‌وه‌یان له‌ وڵاته‌كه‌دا.
به‌ڕێز گه‌یتس له‌ پاڵ كۆریای باشوردا ژاپـۆنیشی به‌ نمونه‌ هێنایه‌وه‌

سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ كۆمانداری هێزه‌ زه‌مینیـیه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق گوتی ڕه‌نگه‌ پـێویستی به‌ كاتی زیاتر بكات بۆ هه‌ڵـسه‌نگاندنی كاردانه‌وه‌ی زیادكردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ وڵاته‌كه‌، زیاتر له‌ هه‌ڵـسه‌نگاندنه‌كه‌ی كه‌ سه‌رۆك بوش و كۆنگرێس له‌ مانگی نۆدا چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن.

XS
SM
MD
LG