Accessibility links

په‌رله‌مانی توركیا گۆڕانكاریـیه‌كی ده‌سـتوری په‌سه‌ند ده‌كه‌ن


په‌رله‌مانی توركیا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ گۆڕانكاریـیه‌كی ده‌سـتوری په‌سه‌ند كرد كه‌ ڕێـگه‌ به‌ هه‌ڵـبژاردنی ڕاسـته‌وخۆی سه‌رۆك كۆمار ده‌دات له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵببژێردرێت.

له‌ ده‌نگدانه‌كه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی توركی بۆ دووهه‌م جاره‌ په‌رله‌مانتاران بڕگه‌یه‌ك كه‌ به‌شـێـكه‌ له‌ كۆمه‌ڵـێـك چاكسـازی په‌سه‌ند بكه‌ن، ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵات له‌خۆ ده‌گرێت.

ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی توركیا هه‌موو ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ چاكسـازیـیه‌ په‌سه‌ند بكه‌ن كه‌ پـێشتر سه‌رۆكی توركیا ئه‌حمه‌د نه‌جده‌ت سێزه‌ر ڤیتۆی كرد،‌ ئه‌وا ئه‌و كاته‌ دوو بژار له‌به‌رده‌م سه‌رۆكی توركیادایه‌، كه‌ ئه‌ویش یان ئه‌وه‌تا چاكسـازیـیه‌كان په‌سه‌ند بكات و یان داوای سـازدانی ڕیفراندۆمێـكی گشـتی بكات.

شـایانی باسه‌ پارتی ده‌سه‌ڵاتداری داد و گه‌شه‌پـێدانی سه‌رۆك وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان كه‌ ڕه‌گی ئیسلامی هه‌یه‌ پـێشـنیازی كۆمه‌ڵـێـك بژاری ده‌ستوری كرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی توركیا له‌ هه‌ڵـبژاردنی عه‌بدوڵـڵا گولی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی وڵات شـكستی هێنا.

سیكیولاره‌كانی توركیا دژی پاڵاوتنی عه‌بدوڵـڵا گول بوون بۆ پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی، وه‌ هه‌روه‌ها پارتی داد و گه‌شه‌پـێـدانیان به‌ هه‌وڵـدان بۆ لاوازكردنی سـیسـتمی سیكیولاری له‌ توركیادا تۆمه‌تبار كردووه‌.

XS
SM
MD
LG