لێـپـرسـراوانی هیندی و ئه‌مریكایی له نیوده‌لهی ده‌سـتیان به وتووێـژ له‌سه‌ر سه‌ودایه‌كی پـێـشـنیازكراو بۆ هاوكاری بواری وزه‌ی ناوه‌كی بۆ به‌كارهێنانی سـڤیل كردووه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هیندسـتان شیڤ شه‌نكار، نیكۆلاس بێرنز یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی هه‌ردوو لایه‌نی به‌شـداربوو پـێـشكه‌وتنی زۆریان به‌ده‌ستهێناوه، گوتیشی هێشـتا كاری سه‌خت له‌به‌رده‌مدا ماون.
هاوكات هیچ له به‌رپـرسـانی ئه‌مریكایی و هیندستان نه‌یان گوت كه كام له‌و مه‌سه‌لانه‌ی ماون له‌میانه‌ی وتووێـژه‌كانی ئه‌م دوو ڕۆژه‌دا یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه. به‌ڵام هیندسـتان ئه‌و مه‌رجانه‌ی ئه‌مریكای ڕه‌تـكرده‌وه كه ڕێـگه به واشـنتۆن ده‌دات هاوكاری ناوه‌كی خۆی ڕاگرێت گه‌ر نیوده‌لهی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی ناوه‌كی ئه‌نجام بدات.
هاوكات حكومه‌تی هیندستان دژی ئه‌و به‌ربه‌سته پـێشـنیازكراوانه‌ی ئه‌مریكایه كه له‌سه‌ر توانای سه‌رله‌نوێ پـرۆسه‌كردنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی ناوه‌كی به‌كارهێنراوی هیندسـتان داده‌نێت، ئه‌و پـرۆسه‌یه‌ی هه‌نگاوێـكی بنه‌ڕه‌تیـیه له به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوه‌كیدا.
شـایانی باسه ڕه‌خنه‌گرانی ئه‌مریكایی دژ به سه‌ودا پـێشـنیازكراوه‌كه مه‌ترسی ئه‌ویان هه‌یه كه ئه‌م سه‌ودایه توانا به هیندسـتان بدات بره‌و به پـرۆگرامی چه‌كی ناوه‌كی خۆی بدات و پـێشـبڕكێـی چه‌كی ناوه‌كیش له ئاسـیادا بهێنێته گۆڕێ.