ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نسـتـتیوتی واشــنتۆن بۆ سـیاسه‌ته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیـك
Washington Institute for Near East Policy كۆڕێـكیان سه‌باره‌ت به داهاتووی سوریا و گرفت و پـێشـهاته‌كانی سـازكرد.
هه‌ریه‌ك له باری ڕوبن Barry Rubin شـاره‌زای كاروباری سـیاسی عه‌ره‌بی و ثیۆدۆر كه‌تـتوف Theodore Kattouf باڵیۆزی پـێشـووی ئه‌مریكا له سوریا له كۆڕه‌كه‌دا به‌شـداریان كرد.
به‌ڕێز باری ڕوبن هه‌ڵوێسـتێـكی توندی به‌رامبه‌ر به سوریادا هه‌بوو، وه له‌گه‌ڵ گۆڕینی ڕژێمی ئه‌و وڵاته‌دا بوو به سـتراتیژیـیه‌تێـكی دوور له به‌كارهێنانی هێز، به‌ڵام ثیۆدۆر
كه‌تـتوف ڕایه‌كی جیاوازی هه‌بوو و پـێشـنیاری جۆره ڕێـكـكه‌وتنێـكی مه‌رجداری له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌كرد.
هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا هۆمه‌ر شـێخموس له‌وێ ئاماده بوون، وه له باره‌یه‌وه ڕاپـۆرتـێـكیان ئاماده‌كردووه و هه‌روه‌ها گفتوگۆیه‌كیشیان له‌سه‌ر ئه‌نجام داوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرت و گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.