گه‌وره وتووێژكاری ناوه‌كی ئێران عه‌لی لاریجانی ڕۆژی چوراشه‌ممه و له‌و ده‌مه‌ی به‌ره‌و ئیسـپانیا به‌ڕێ ده‌كه‌وت بۆ خولێـكی دیكه‌ی وتووێـژی ناوه‌كی له‌گه‌ڵ خافێر سۆلانای به‌رپـرسـی ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا چه‌ند تێبینی‌یه‌كی دا.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئێران به بیانووی جۆراوجۆر ده‌ستی داوه‌ته گرتنی ئه‌و ئێرانیـیانه‌ی خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكایـین.
سه‌باره‌ت به‌م دوو بابه‌ته هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ عه‌باس وه‌لی سه‌رۆكی زانكۆی كوردسـتان له شـاری هه‌ولێر سـازكردووه.
دكتۆر عه‌باس وه‌لی ده‌ڵێت به باوه‌ڕی من ئه‌و چاوپـێـكه‌وتنه و موفاوه‌زاته‌ی خافێر سۆلانا له‌گه‌ڵ ئێرانێ ده‌یكات، پـێم وانیـیه له هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆدا به ئه‌نجامێـك بگات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه.