ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێـكـكه‌وتی 28 ی مانگی پـێنج هه‌ردوو باڵیۆزی ئه‌مریكا و ئێران له به‌غدا كۆبوونه‌وه، به‌پـێی هه‌واڵه‌كان كۆبوونه‌وه‌كه 4 كاتژمێری خایاندووه و ته‌نها باس له گرفته ئاسایشـیـیه‌كانی عێراق كراوه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ نووسه‌ر ولێـكۆلهرهوه به‌ختیار كه‌ریم سـازكردووه.
به‌ختیار كه‌ریم ده‌ڵێت ئارامی عێراق له ئێسـتادا له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران‌دا نیـیه، به‌ڵـكو ئه‌و پـشـێویـیهی له عێراقدا هه‌یه به شـێوه‌یه‌ك له شـێوهكان بریتیـیه له به‌سـتنه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراق كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ڕێـگـهگرتن له‌وه‌ی ئه‌مریكا له ئێران بدات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.