Accessibility links

لاریجانی ده‌ڵێت ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئێران جێـگای په‌سه‌ند نیـیه‌


وتووێـژكه‌ری باڵای ناوه‌كی ئێران ده‌ڵێت تاران ده‌ست له‌ پـێتاندنی یۆرانیۆم هه‌ڵناگرێت، وه‌ ده‌شـڵێت ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕێـگه‌ چاره‌یه‌ك نیـیه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی نێوان ئێران و ڕۆژئاوادا.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ عه‌لی لاریجانی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی تاران ئه‌م قسـانه‌ی بۆ په‌یامنێران كرد به‌ر له‌وه‌ی به‌ره‌و ئیسـپانیا بڕوات به‌ مه‌به‌ستی خولێـكی تری وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ خافێر سۆلانای به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا. بڕیاره‌ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ ئه‌وان له‌ مه‌درید كۆبـبنه‌وه‌.

شـایانی باسه‌ ئه‌وان له‌سه‌ر هه‌مان مه‌سه‌له‌ چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی تریان پـێـشتر ئه‌نجام داوه‌، به‌ڵام هێشـتا هیچ پـێشوه‌چوونێـك ڕانه‌گه‌یندراوه‌.

ئێران به‌ به‌رده‌وامی داواكاری نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم پـشـتگوێ ده‌خات، ئه‌و پـرۆسه‌یه‌ی كه‌ ده‌توانرێت بۆ دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی به‌كاربهێنرێت.

XS
SM
MD
LG