Accessibility links

تۆنی بلێر گه‌شـتێـك بۆ چه‌ند وڵاتێـكی ئه‌فریقایی ده‌كات


سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ لیبیا كه‌ سه‌ره‌تای گه‌شتی به‌ناو سێ وڵاتی ئه‌فریقایـی‌یه‌، مانگێـك كه‌متر پـێش ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌ ئه‌ركی سه‌رۆك وه‌زیری بهێنێت.

به‌ڕێز بلێر له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری لیبیا موعه‌مه‌ر ئه‌لقه‌ذافی له‌ ژێر خێوه‌ته‌یه‌كدا له‌ شـارۆچكه‌ی سرت كۆبوه‌وه‌. هه‌روه‌ها به‌ڕێز بلێر له‌ به‌رنامه‌یدایه‌ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی دیكه‌ی لیبی كۆبـبێته‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی وتووێـژكردن ده‌رباره‌ی توندوتیژی له‌ ناوچه‌ی دارفوری سودان و بابه‌ته‌كانی دیكه‌.

به‌ ماوه‌یه‌كی كورت به‌ر له‌ گه‌یشـتنی به‌ڕێز بلێر، لیبیا ڕایگه‌یاند گه‌یشـتۆته‌ ڕێـكـكه‌وتنێـكی 900 ملیۆن دۆلاری له‌گه‌ڵ كۆمـپانیای گه‌وره‌ی به‌ریتانیا بریتش بترۆلیۆم.

هه‌روه‌ها به‌ڕێز بلێر سه‌ردانی سیرالیۆن و ئه‌فریقای باشوریش ده‌كات.

XS
SM
MD
LG