ئه‌مڕۆ 28 ی مانگی پـێـنج ڕۆژی بیره‌وه‌ریـیه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌و ڕۆژه‌ی كه خه‌ڵـكی ئه‌مریكا ڕێز له‌و كه‌سـانه ده‌گرن كه له پـێناو ئازادی‌دا خۆیان گیان فیدا كردووه.
له سـاڵی 1775 دا خه‌ڵـكی ئه‌مریكا جه‌نگیان كرد له پـێناو به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی له به‌ریتانیا. شۆڕشی ئه‌مریكی ئه‌و ڕاسـتیـیه سه‌لماندووه‌ی هێنایه كایه‌وه كه" هه‌موو كه‌س به یه‌كسـانی له‌دایـكبوون، ئه‌و مافه‌ی له‌لایه‌ن یه‌زدانه‌وه پـێـیان به‌خشـێنراوه له‌گه‌ڵ مافه چه‌سـپاوه‌كاندا له ناویاندا مافی ژیان و ئازادی و به‌دیهێنانی ئاسوده‌یی." ئه‌و وشـانه له ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكادا هاتووه.
به‌ڵام ئه‌زمونی ئه‌مریكی خه‌ریـكبوو له سـاڵی 1861 دا شـكست بهێنێت كاتێـك سـتانه‌كانی باشور له‌سه‌ر كێشه‌ی كۆیلایه‌تی یاخیبوون. دوابه‌دوای ئه‌وه چوار سـاڵی ناخۆش له شه‌ڕی ناوخۆ ڕوویدا. له كۆتایـیدا یه‌كێتی خوازه‌كان سه‌ركه‌وتنیان له‌و ناكۆكیـیه‌دا به‌ده‌ستهێنا كه وه‌كو سه‌رۆك ئه‌براهام لینكن گوتبووی، ئه‌وه‌ی مسـۆگه‌ر كرد كه "حكومه‌تی گه‌ل له‌لایه‌ن گه‌له‌وه و بۆ گه‌ل هه‌رگیز له‌سه‌ر زه‌مین له‌ناوناچێت."
له سه‌ده‌ی بیسـتدا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا چووه شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی كرده‌وه دوژمنكاریـیه‌كانی ئه‌ڵمانیای ئمپـریالی و هاوپه‌یمانه‌كانی. جارێـكی دی دیموكراسی كه‌وته مه‌ترسـیـیه‌وه له شه‌ڕی جیهانی دووهه‌مدا له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیای نازی و ئیتاڵیای فاشست و هه‌روه‌ها ژاپـۆنی ئمپـریالیـیه‌وه. پـتر له 300 هه‌زار خه‌ڵكی ئه‌مریكا له به‌زاندنی ئه‌و دوژمنكارانه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا.
هێزه‌كانی ئه‌مریكا سه‌رله‌نوێ كه‌وتنه شه‌ڕه‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆمۆنیسته دوژمنكاره‌كان له كۆریادا له سـاڵانی په‌نجاكاندا و هه‌روه‌ها له ڤێـتنام له سـاڵانی شه‌سته‌كاندا. له سـاڵی 1991 دا ڕۆڵێـكی كاریگه‌ریان بینی له به‌زاندنی كرده‌وه دوژمنكاریـیه‌كانی عێراق له كوه‌یت و له‌سـاڵی 1999 شدا به‌شـداری هه‌ڵمه‌تی ئاسـمانی ناتۆیان كرد بۆ ڕاگرتنی ئه‌و كرده‌وه دڕندانه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یوغۆزلاڤـیـاوه دژی ڕه‌گه‌زی ئه‌لبانی ئه‌نجام ده‌درا له كۆسۆڤۆ .
له مانگی دوانزه‌ی سـاڵی 2001 دا هێزی هاوپه‌یمانان به ڕابه‌رایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هێزه به‌رهه‌ڵـسـتیـیه ئه‌فغانیـیه‌كاندا ڕژێمی تاڵیبانیان له ئه‌فغانسـتان لابرد. له مانگی سێی سـاڵی 2003 دا هێزی هاوپه‌یمانان به ڕابه‌رایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆتایی‌یان به ڕژێمی دڕندانه‌ی سه‌دام حسێن له عێراق هێنا. سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وامن له خزمه‌تدا له ئه‌فغانسـتان و عێراق له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی زۆر وڵاتانی تردا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی توندڕه‌وان و تێرۆریسـتان.
له گوتاره‌كه‌یدا به بۆنه‌ی ڕۆژی بیره‌وه‌ریـیه‌وه سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بوش ده‌ڵێت " له كاتی ته‌نگانه‌دا خه‌ڵكی ئه‌مریكا له هه‌موو سوچـێـكی وڵاته‌كه‌مانه‌وه چه‌كیان گرتۆته ده‌ست له پـێـناو پاراسـتنی ئه‌و بیروباوه‌ڕانه‌ی كه وا له وڵاته‌كه‌مان ده‌كات ببێت به كانگایه‌كی هیوا و ئازادی بۆ سه‌رجه‌م جیهان."