كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی عێراق ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له ناوه‌ندی به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌م 23 كه‌سی كوشـتووه و پـتر له 50 كه‌سی دیكه‌شی بریندار كردووه.
كاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیس ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌كه ناوه‌ڕاستی ڕۆژی سێشه‌ممه له گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران ڕوویداوه، كه ناوچه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بازرگانیـیه له به‌غدای پایته‌خت. پاش ماوه‌یه‌كی كورت ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراوی دیكه له گه‌ڕه‌كی عامل ته‌قیـیه‌وه و 21 كه‌سی كوشت.
له ڕووداوێـكی تردا، كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن نزیكه‌ی 40 چه‌كدار كه جلوبه‌رگی پـۆلیسـیان پـۆشیبوو 5 هاوڵاتی ڕۆژئاوایـی‌یان له باڵه‌خانه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی له به‌غدا ڕفاندووه. به‌پـێی هه‌ندێ ڕاپـۆرت ڕفێندراوه‌كان به‌ریتانین و یان ئه‌ڵمانین. تا ئێسـتا ورده‌كاری كه‌م له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه ئاشـكرا كراوه.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه له‌شـكری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌وا 8 سه‌ربازی ئه‌مریكایی له دوو ڕووداوی جیادا له پارێزگای دیاله له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی شـاری به‌غدا كوژراون.
كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێن شه‌ش له‌و سه‌ربازانه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی لاڕێ به ماشـێنه‌كه‌یان كوژراون، وه دووانه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌ئاكامی كه‌وتنی فڕۆكه‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوانه په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری به‌غدا ســروه عه‌بدولواحد ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.