Accessibility links

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت دوو فڕۆكه‌ی ئه‌مریكی به‌بێ مه‌به‌ست ئاسمانی توركیایان به‌زاندووه‌


لـێپـرسـراوانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ ئه‌نكه‌ره‌ ده‌ڵێن دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئه‌مریكی له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوودا ئاسـمانی وڵاتی توركیایان له‌ ناوچه‌یه‌كی نزیـك سـنووری عێراق بۆ ماوه‌یه‌كی كورت خایه‌ن به‌زاندووه‌.

كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكی و توركی ده‌ڵێن لـێـكۆڵینه‌وه‌ ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌كه‌ ده‌كه‌ن. له‌شـكری توركیش له‌سه‌ر ماڵـپه‌ڕه‌كه‌ی بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌وا دوو فڕۆكه‌ی جۆری F-16 به‌خێرایی ئاسمانی توركیای له‌ 24 ی مانگی پـێـنجدا به‌زاندووه‌، وه‌ بۆ ماوه‌ی چوار خوله‌ك له‌ ئاسـمانی وڵاته‌كه‌یاندا ماونه‌ته‌وه‌.

ڕووداوه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا بووه‌ نزیـك ئه‌و شـوێنانه‌ی كه‌ ده‌ڵێن هه‌زاره‌ها سه‌ربازی توركی لێ كۆبووه‌ته‌وه‌.

ئه‌م به‌زاندنی سـنووره‌ له‌ كاتێـكدا بووه‌ كه‌ ده‌نگی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ توركیا كرده‌وه‌یه‌كی له‌شـكری له‌ دژی سه‌رهه‌ڵـداوه‌ كورده‌كان له‌ عێراق ئه‌نجام بدات. هه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا عه‌بدوڵـڵا گول گوتی هیچ پلانێـكیان بۆ هێرشـێـكی له‌و جۆره‌ نیـیه‌.

XS
SM
MD
LG