Accessibility links

هۆشیار زێباری ده‌ڵێت پـێویسته‌ ئه‌مریكا و ئێران كێشه‌كانیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق چاره‌سه‌ر بكه‌ن


پاش نزیكه‌ی 27 سـاڵ له‌ بڕینی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی نێوان واشـنتۆن و تاران، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ به‌غدای پایته‌خت شـاندێـكی ئه‌مریكی به‌ سه‌رۆكایه‌تی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق ڕایان كرۆكه‌ر و شـاندێـكی ئێرانی به‌ سه‌رۆكایه‌تی باڵیۆزی ئێرانی حه‌سه‌ن كازیمی قومی بۆ ماوه‌ی چوار كاتژمێر به‌ ئاماده‌بوونی شـاندێـكی باڵای حكومه‌تی عێراقی گفتوگۆیان كرد.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سـازداوه‌.
هۆشیاری زێباری ده‌ڵێت ئێمه‌ به‌شی خۆمان مه‌شـاكیل و گیروگرفتمان هه‌یه‌،‌ وه‌ هه‌ر مه‌شـاكیلێـك هه‌یانبێت چ ئێران و چ ئه‌مریكا پـێویسته‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی خاكی عێراق چاره‌سه‌ری بكه‌ن و یان ته‌صفیـیه‌ی بكه‌ن.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG