Accessibility links

له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له‌ به‌غدا 21 كه‌س ده‌كوژرێن و 66 ی تریش بریندار ده‌بن


كاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی دووشه‌ممه‌ و له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ماشـێـنێـكی بۆمبڕێژكراو له‌ ناوجه‌رگه‌ی به‌غدای پایته‌خت، به‌لایه‌نی كه‌م 21 كه‌س كوژران و هه‌روه‌ها 66 كه‌سی تریش بریندار بوون.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی سـنه‌كی به‌غدا بووه‌ و زیانی به‌ مزگه‌وتی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی گه‌یاندووه‌، كه‌ یه‌كێـكه‌ له‌ مزگه‌وته‌ پـیرۆزه‌كانی سوننه‌كان. هه‌روه‌ها زیانیش به‌ چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌ك و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبیلیش كه‌وتووه‌.

هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه‌ و له‌ ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی تردا له‌ ناوچه‌ی باب ئه‌لموعه‌زه‌می شـاری به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌م 2 كه‌س كوژراون.

XS
SM
MD
LG