له میانه‌ی نامه‌ی گوێـگـرانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌ردوو هاوكارمان فه‌خریـیه دۆسـكی و حه‌یده‌ر كه‌ریم گفتوگۆیه‌كیان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند مراد كاوه سـازكرد. له‌و گفتوگۆیه‌دا
مراد كاوه باس له یه‌كه‌م به‌رهه‌می خۆی ده‌كات كه به ناوی فرمێـسـكی گه‌ش بڵاوی كردۆته‌وه، وه 10 گۆرانی تێدایه كه نۆیان تا ئێسـتا نه‌گوتراون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 13 خوله‌كه.
مراد كاوه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له شاری نه‌غه‌ده له دایك بووه و له ته‌مه‌نی 7 ساڵیدا وێڕای بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئاواره‌ی شاخ و كێوه‌كانی كوردستان بووه. له ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا وێڕای بنه‌ماڵه‌ی خۆی بوونه‌ته په‌نابه‌ر له وڵاتی سوئێد و ئێستا له شاری ئۆره‌بروو ده‌ژی.
مراد ده‌ڵێ؛
"ئه‌من هه‌میشه حه‌زم له مووزیك كردوه، به‌تایبه‌تی كاتێك كه منداڵ بووم. به‌هۆی
ئاواره بوونمان ئێمه نه‌مان‌ده‌توانی له جێگایه‌كی سابیت بین، به‌ڵكو له‌و دێ بۆ ئه‌و دێ و له‌و شاخ بۆ ئه‌و شاخ كۆچ و كۆچ بار بووین. له‌به‌ر ئه‌و هاتوو چۆیه، زۆر جار هاوڕێی هاوته‌مه‌نی خۆم نه‌بوو. ڕادیۆیه‌كم هه‌بوو كاتێك كه هه‌ستم به ته‌نیایی ده‌كرد گوێم لێ‌ڕاده‌گرت و ببوو به هاوڕێـیه‌ك له‌گه‌ڵم. له‌و كاته‌وه مووزیك بۆته به‌شێـك له ژیانی من و وه‌ك هاوڕێیه‌كی دڵسۆز‌و خۆشه‌ویست خه‌م ڕه‌وێنم بووه و ڕه‌نگبێ هه‌تا ماوم له‌گه‌ڵم بێ."
مراد عه‌لاقه‌یه‌كی تایبه‌تی په‌یدا ده‌كا بۆ ژه‌نینی كیبۆرد و له ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا كیبۆردێك ده‌كڕێ. پاش ئه‌وه ده‌ست ده‌كات به چوونی كۆرسی مووزیك بۆ ئه‌وه‌ی به ڕێگه‌یه‌كی عیلمی فێری مووزیك بێ و له كۆرسی جۆراوجۆدار به‌شداری ده‌كا بۆ نووسین و خوێندنه‌وه‌ی نۆت، هارمۆنی، دابه‌شكردن، دانانی گۆرانی و تیئۆری مووزیك به گشتی. له‌و كۆرسانه‌دا مامۆستای تایبه‌تی خۆی هه‌بووه.
مراد له‌به‌ر هێندێـك هۆی تایبه‌ت قه‌ت مووزیكی وه‌ك شوغڵی سه‌ره‌كی خۆی هه‌ڵنه‌بژاردوه، به‌ڵكو هاوكات له گه‌ڵ مووزیك‌دا ده‌رسی خوێندوه. له زانكۆی شاری ئۆره‌بروو لیسانسی ڕشته‌ی ته‌بیعی ته‌واو كردوه و ئێستا وه‌ك مامۆستای ماتێماتیك، فیزیك و شیمی له قوتابخانه ده‌رس ده‌ڵێته‌وه.
له ئاخیری ساڵه‌كانی "80"وه وه‌ك ژه‌نیار ده‌ستی كردوه به كاری مووزیك له‌سه‌ر شانۆ و له گه‌ڵ زۆر گۆرانیبێژ و ژه‌نیاری ناودار كاری كردوه. له‌و ساڵانه‌ی دوایی وه‌ك گۆرانیبێژ هاتۆته گۆڕه‌پانی مووزیكی كوردی ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه. جگه له گۆرانی گوتن و كیبۆرد كه ئامێری سه‌ره‌كیه‌تی، هێندێك ئامێری تریش ده‌ژه‌نێ.