سوپای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت هێزه‌كانی 41 عێراقیـیان له زیندانێـكی ئه‌لقاعیده له باكوری به‌غدای پایته‌خت ڕزگار كردووه.
هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێت هه‌ندێ له ڕزگاركراوه‌كان نیشـانه‌ی ئازار و ئه‌شـكه‌نجه‌دانیان پـێوه دیاربووه، وه ده‌شڵێـن هه‌ندێـكیان بۆ چه‌ند مانگێـكه زیندانی كراون.
له ڕووداوێـكی تـردا پـۆلیسی عێراق ڕایگه‌یاند كه‌وا كۆمه‌ڵـێـك چه‌كدار دوو ئه‌فسه‌ری پایه به‌رزی پـۆلیسـیان له باكوری به‌غدا كوشـتووه.
هاوكات له به‌غدای پایته‌خت و له ناو بازاڕێـكی قه‌ره‌باڵـغـدا ژماره‌یه‌ك چه‌كدار 2 كه‌سـیان كوشتووه و 8 كه‌سی تریشـیان بریندار كرد. له ده‌ره‌وه‌ی به‌غداش له ناوچه‌ی نه‌هره‌وان 2 جوتیاریان كوشت و به‌لایه‌نی كه‌م 8 ی تریشـیان بریندار كرد. له ناوچه‌ی دۆره‌ی به‌غداش ته‌رمی 12 پـیاویان دۆزیوه‌ته‌وه، وه ده‌شڵێن نیشـانه‌ی ئه‌شـكه‌نجه‌دانیان پـێوه بووه و به ده‌سـتبه‌سـتراوی كوژراون.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌وا له دوو هێرشی جیادا ڕۆژی شه‌ممه 2 سه‌ربازی كوژراوه.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ئه‌مریكی گوتیان له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه و له 5 هێرشی جیادا 8 سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه زیاتر له 100 سه‌ربازی ئه‌مریكی له مانگی پـێـنجدا له عێراق كوژراون.