سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئه‌و خۆشـحاڵه به مۆركردنی یاسایه‌كی بوجه‌ی له‌شـكری كه بڕی 100 ملیار دۆلار بۆ هه‌ڵمه‌ته له‌شـكریـیه‌كانی عێراق و ئه‌فغانسـتان دابین ده‌كات هه‌تا
كۆتایی مانگی نۆ .
ڕۆژی هه‌ینی له هه‌وارگه‌ی كامپ ده‌یڤد له ده‌ره‌وه‌ی واشـنتۆنی پایته‌خت سه‌رۆك بوش ئه‌و یاسایه‌ی مۆركرد. دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه كۆنگرێسی ئه‌مریكی ئه‌و یاسایه‌ی په‌سه‌ند كرد پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له دانوسـتاندنی چڕوپـڕ له‌گه‌ڵ كۆشـكی سـپـیدا، ده‌رئه‌نجام ئه‌ندامانی دیموكرات له كۆنگرێس له‌و داواكاریـیه‌یان پاشـگه‌ز بوونه‌وه سه‌باره‌ت به دانانی واده‌یه‌كی ده‌سـتنیشـانكراو بۆ كشـانه‌وه‌ی له‌شـكری له عێراق. به‌ڵام یاساكه هۆشـیاری ئه‌وه ده‌دات كه ئه‌گه‌ر بێت و حكومه‌تی عێراقی خشـته‌ی ئه‌و ئامانجانه‌ی بۆی دانراوه له ڕووی چاكسـازی سـیاسی و ئاسایشـیـیه‌وه جێبه‌جێـیان نه‌كات ئه‌وا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا یارمه‌تی ئابوری بۆ عێراق ڕاده‌گرێت.
ڕۆژی هه‌ینی له به‌یانـنامه‌یه‌كدا سه‌رۆك بوش ڕایگه‌یاند كه‌وا ئه‌و یاسایه زه‌مینه بۆ كرده سه‌ربازیـیه‌كانی هێزه‌كانمان خۆش ده‌كات له‌سه‌ر بنچینه‌ی هه‌ڵـسه‌نگاندنی فه‌رمانده له‌شـكریـیه‌كانمان له عێراق. هه‌روه‌ها گوتی یاساكه به ڕاشـكاوی خشته‌ی ئامانجه‌كان بۆ حكومه‌تی عێراق ده‌خاته ڕوو له پـێناو سه‌قامگیركردنی وڵاته‌كه‌یاندا.