Accessibility links

هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ڕێبه‌ری شـانه‌یه‌كی تێرۆریستی له‌ عێراق ده‌سـتگیر ده‌كه‌ن


سوپای ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌ڵێت هێزه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانان له‌ هه‌ڵمه‌تێـكی له‌شـكریدا بۆ سه‌ر گه‌ره‌كی ئه‌لسه‌دری شـیعه‌نشینی به‌غدای پایته‌خت ڕێبه‌ری شـانه‌یه‌كی تێرۆریسـتیـیان ده‌سـتگیركرد و به‌لایه‌نی كه‌م 5 یاخیبووشـیان كوشت.

له‌ به‌یانـنامه‌یه‌كی له‌شـكریدا هاتووه‌ كه‌ باوه‌ڕ ده‌كرێت ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌سـتگیر كرا ڕێبه‌ری شـانه‌یه‌كی تێرۆر بێت كه‌ به‌ناوبانگه‌ به‌ ئاسانكاری گواسـتنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ عێراق و هه‌روه‌ها ناردنی چه‌كداران له‌ عێراقه‌وه‌ بۆ ئێران به‌مه‌به‌سـتی مه‌شق پـێـكردنیان.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هێزی هاوپه‌یمانان به‌ ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ ئاكامی هه‌ڵمه‌تێـكی له‌شـكری دژی ئه‌لقاعیده‌ له‌ ناوچه‌ی تاجی 2 تێرۆریست كوژران و 23 گومان لێـكراو ده‌سـتگیركران و عه‌مبارێـكی ته‌قه‌مه‌نی تێـكشـكێنرا.

له‌ شـاری به‌سره‌ی باشوری عێراقیش كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری به‌ریتانیا ده‌ڵێن یاخیبووان بۆ ماوه‌ی 2 كاتژمێر هێرشـیان كرده‌ سه‌ر هێزه‌كانی به‌ریتانیا له‌ تۆڵه‌ی كوشتنی ڕێبه‌ری سوپای ئه‌لمه‌هدی ناسراو به‌ ویسـام ئه‌بو قادر له‌ ڕۆژی هه‌ینی.

XS
SM
MD
LG