پـێـنجشه‌ممه له كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆرج بوش گوتی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی كار ده‌كات بۆ توندتركردنی گه‌مارۆ له دژی ئێران له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێران ئاماده نیـیه پـیتاندنی یۆرانیۆم هه‌ر وه‌ك ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای لێـكردووه ڕابگرێت. سه‌رۆك گوتی به‌و كاره‌ی ئێران له‌به‌رامبه‌ر خواسـتی جیهانی ئازاد‌دا ڕاوه‌سـتاوه، ئه‌وه‌ش ته‌نیا ئێران دوره‌په‌رێزتر و دابڕاوتر له پاشـماوه‌ی جیهان ده‌كات. له هه‌مان ڕۆژ سه‌رۆك كۆماری ئێران مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دووپاتی كرده‌وه پـرۆگرامی ناوه‌كی وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
ڕۆژێـك پـێـشـتر ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی ڕاپـۆرتێـكی بڵاوكرده‌وه، تیایدا گوتی ئێران سه‌رپـێـچی له داوای كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی كردووه و پـیتاندنی یۆرانیۆمی په‌ره داوه‌تێ، پـرۆسه‌یه‌كه ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ربێت بۆ سـازكردنی چه‌كی ناوه‌كی.
له‌م هه‌فته‌یه كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ده‌نگوباسی ئه‌مریكای ABC News ئاشكرای كرد به‌پـێی فه‌رمانێـكی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆرج بوش ڕێـگه‌ی داوه به نهێنی كار بۆ گۆڕینی ڕژێمی تاران بكرێت.
ڕۆژئاوا له‌و باوه‌ڕه‌دایه ئێران به نهێنی خه‌ریـكی سـازكردنی چه‌كی ناوه‌كیـیه. ئێران حاشـا له‌وه ده‌كات.
گه‌مارۆی قورسـتر، وتووێـژی تێروته‌سه‌ل، هه‌روه‌ك سه‌رۆكی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌لبه‌رادعی باسی كرد، یانیش گۆڕینی ڕژێم پاشـترین بژارن بۆ ڕێـگه‌گرتن له ئێران نه‌بێـته خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆم.
ئه‌دی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌شـكری، به‌تایبه‌تی كه چوارشه‌ممه نۆ كه‌شـتی جه‌نگی ئه‌مریكایی، له ناویان دوو كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵـگر بۆ مانۆڕ چوونه ناو ئاوه‌كانی كه‌نداوی فارس. به‌شـێـكی بۆ نیشـاندانی هێز به تاران. كه‌شـتیـیه‌كان نزیكه‌ی 17 هه‌زار سه‌رباز و 140 فڕۆكه‌یان پـێ بوو، به ڕۆژی ڕووناك به ناو ئاوی ته‌نگه‌ی هورمزدا تـێپـه‌ڕین.
بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی تری په‌یوه‌ست به ئازادی و دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی له میانه‌ی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه:
مه‌سـعودی كوردپـور، ڕۆژنامه‌وان له كوردستانی ئێران.
خالیدی محه‌مه‌د زاده، ڕۆژنامه‌وان له كوردسـتانی عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 45 خوله‌كه.