Accessibility links

ئێران تۆپـباران ده‌كات و ئه‌نسـاریش هێرش ده‌كه‌ن


به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ڕێـكـكه‌وتی 25 ی مانگی پـێنج چه‌ند چه‌كدارێـكی سه‌ر به‌ گروپـی تێرۆریستی ئه‌نسـارولئیسلام هێرشیان كردۆته‌‌‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی پـێشـمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ ناوچه‌ی پـشده‌ر، وه‌ له‌ ئاكامدا پـێشـمه‌رگه‌یه‌ك بریندار بووه‌. ئه‌م هێرشه‌ له‌ كاتێـكدا دێت كه‌ چه‌ند ڕۆژێـكه‌ تۆپـخانه‌كانی سوپای پاسـدارانی ئێران ده‌وروبه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه‌ تۆپـباران ده‌كه‌ن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ شـاری سـلێمانی له‌تیف نێروه‌یی ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌ كردووه‌، وه‌ ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌.

XS
SM
MD
LG