له‌شـكری ئه‌مریكی پـشـتڕاستی كرده‌وه كه‌وا ئه‌و لاشه‌یه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له ئاوی ڕوباری فوراتدا دۆزرایه‌وه ته‌رمی یه‌ك له‌و سێ سه‌ربازه ئه‌مریكیـیه‌یه كه نزیكه‌ی سێ
هه‌فته‌یه بێ سه‌روشوێنن.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ده‌مڕاسـتێـكی له‌شـكری ئه‌مریكا (كۆلۆنێـل جۆسڵـن ئه‌بێڕڵ) گوتی لاشه‌كه ناسرایه‌وه و ده‌ركه‌وت ئه‌وه ته‌رمی جۆزێف ئه‌نزاكی سه‌ربازه، كه خه‌ڵكی شـاری تۆڕانسی سـتانی كالیفۆرنیایه.
باوه‌ڕ ده‌كرێت جۆزێف ئه‌نزاك و دوو سه‌ربازه‌كه‌ی تر له‌لایه‌ن تێرۆریسـتانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌وه ده‌سـتگیركران، پاش ئه‌وه‌ی له 12 ی مانگی پـێـنج كاروانه‌كه‌یان كه‌وته پـۆسه‌یه‌ك له سێ گۆشه‌ی مه‌رگ كه به بنكه‌ی سه‌ره‌كی یاخیبووان ناسراوه و ده‌كه‌وێته باشوری به‌غدا. دوابه‌دوای ڕووداوه‌كه به هه‌زاران سه‌ربازی ئه‌مریكی و عێراقی ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێـكی مه‌زنی گه‌ڕان و پـشـكنین كرد له‌و ناوچه‌یه‌دا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه و له شـاری فه‌لوجه كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن خۆكوژێـك به ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو خۆی به مه‌راسیمی به‌خاك سـپاردنی پـیاوێـكدا ته‌قاندۆته‌وه كه دژایه‌تی ئه‌لقاعیده‌ی ده‌كرد، وه له ئاكامدا به‌لایه‌نی كه‌م 26 كه‌س كوژران.
له باكوری شـاری به‌غداش و له نزیك سڵێمان به‌ك ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی لاڕێ بووه‌ته مایه‌ی كوژرانی 6 پـۆلیسی عێراقی.
پـێشتریش له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه‌وا ڕۆژی چوارشه‌ممه و له شه‌ڕێـكدا له پارێزگای ئه‌نبار 2 سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون.