ڕێـكخراوی لـێـبووردنی جیهانی ناسراو به Amnesty International ده‌ڵێت ڕێبازه‌كانی تۆقاندن ئاگری پـشێـلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ خۆش ده‌كات، وه جیهانیش به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار دابه‌ش ده‌كات.
له ڕاپـۆرتی سـاڵانه‌یدا ڕێـكخراوی ناوبراو بنكه له له‌نده‌ن ئاماژه به‌وه ده‌دات كه چۆن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له میانه‌ی هه‌وڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆر و هه‌روه‌ها له میانه‌ی شه‌ڕی عێراقدا مافه‌كانی مرۆڤیان هه‌تا ڕاده‌یه‌ك پـێشێـلكردووه. ڕێـكخراوی ئه‌منستی ده‌ڵێت ئه‌و كرده‌وانه دابه‌شـبوونێـكی قوڵی له په‌یوه‌ندی نێو وڵاتانی جیهاندا دروسـتكردووه.
هه‌روه‌ها ڕاپـۆرته‌كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی تێرۆردا به بێ شه‌رم ناوزه‌ند ده‌كات ، وه ده‌شڵێت نامتمانه‌یی له نێو موسڵمان و ناموسڵماناندا زیادكردووه.
هه‌روه‌ها ڕاپـۆرته‌كه ئاماژه به پـێـشـێـلیـیه‌كانی سودان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له دارفور ده‌دات و هه‌رێمه‌كه به برینێـكی خوێناوی له ویژدانی جیهاندا ناوزه‌ند ده‌كات.
ڕاپـۆرته‌كه له‌و باره‌یه‌وه نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به جۆری ڕه‌فتاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دارفور ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت هه‌ندێ له ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ڕێـكـكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوداندا ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه كۆسپ ده‌خاته به‌ر هه‌وڵه‌كانی ڕاگرتنی توندوتیژی له‌و هه‌رێمه‌دا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شـدا ڕاپـۆرتی ڕێـكخراوی ئه‌منستی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاماژه به پـێـشـێـلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌دات له ڕوسیا و زیمبابۆی و كۆڵۆمبیا و ئه‌فغانستان و چیندا.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م ڕاپـۆرته په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له له‌نده‌ن سۆنیا په‌یس ڕاپـۆرتێـكی ئاماده كردووه، وه هه‌ردوو هاوكارمان جانی دیلان و موعته‌به‌ر شیروانی وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.