به‌هه‌زاران له خه‌ڵكی سڤیلی ئۆردوگای په‌نابه‌ری فه‌له‌سـتینی له باكوری لوبنان ئه‌و
شوێنه‌یان به‌جێهێشت له كاتێـكدا پـێده‌چێت ئاگربه‌سـتێـك نێوان هێزه‌كانی لوبنان و چه‌كداره ئیسلامیـیه‌كان جێـگیربێت.
كارمه‌ندانی كۆمه‌ك و فریاگوزاری ده‌ڵێن له‌وه‌تای ڕۆژی سێشـه‌ممه‌وه نزیكه‌ی 30 هه‌زار دانیشـتووی ئۆردوگای نه‌هرولبارد ماڵ و جێـگای خۆیان به‌جێـهێشـتووه هاوكاتی دامركاندنه‌وه‌ی شه‌ڕ و پـێـكدادان پاش سێ ڕۆژ له شه‌ڕی سه‌خت.
ئاواره‌كان ڕوو ده‌كه‌نه نزیك شـاری ته‌ڕابلوس وه‌كو په‌ناگا و ئۆردوگایه‌كی تری فه‌له‌سـتینی له‌و ناوچه‌یه‌دا.
ئاواره‌كان ده‌ڵێن ته‌رمی كوژراوانی ئه‌و شه‌ڕه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كه‌وتوون و هه‌روه‌ها له‌ژێر باڵه‌خانه ڕماوه‌كانی ئۆردوگاكه‌دان.
شـایانی باسه له‌وه‌تای ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه نزیكه‌ی 75 كه‌س له سه‌رباز و چه‌كدارانی ئیسلامی و خه‌ڵـكی سڤیل له ئاكامی ئه‌و شه‌ڕانه كوژراون.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت تاوتوێی داواكاری حكومه‌تی لوبنان ده‌كات سه‌باره‌ت به یارمه‌تی له‌شـكری بۆ هێزه‌كانی لوبنان كه له شه‌ڕی میلیشـیای فه‌تحولئیسلام دان.
فه‌ره‌نسـاش ڕایگه‌یاند كه بڕیاره ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا بێرنارد كوشنێر سه‌ردانێـكی دوو ڕۆژی بۆ لوبنان ئه‌نجام بدات.