كاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی سێشه‌ممه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له به‌رده‌م بازاڕێـكی باشوری ڕۆژئاوای به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌م 25 كه‌س
كوژراون.
پـۆلیس گوتیشی نزیكه‌ی 60 كه‌سی تریش له‌و ته‌قینه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كی ئه‌لعامل له پایته‌خت بریندار بوون.
له لایه‌كی تر و هه‌ر له به‌غدا، ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی لاڕێ له نزیـك بنكه‌یه‌كی پـۆلیس له گه‌ڕه‌كی زه‌یونه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا بووه‌ته مایه‌ی كوژرانی 1 كه‌س و بریندار بوونی 3 كه‌سی تر.
هاوكات، له‌شـكری ئه‌مریكی گوتی ڕۆژی سێشه‌ممه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانیاندا له سه‌رانسه‌ری عێراق 15 گومان لێـكراوی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌یان ده‌سـتگیر كردووه.
له به‌یانـنامه‌یه‌كی جیاشـدا، له‌شـكری ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند كه‌وا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 12 عێراقیـیان ئازاد كردووه كه له‌لایه‌ن تێرۆریسـتانه‌وه له شوێنێـكی نزیك به شـارۆچكه‌ی كه‌رامه ده‌سـتگیر كرابوون.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش سه‌رۆك بوش په‌یوه‌ندیـیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالكی كرد و هانی دا كه پـرۆسه‌ی ئاشـتبوونه‌وه‌ی سـیاسی به‌ره‌و پـێشـه‌وه به‌رێت.
ده‌مڕاسـتێـكی كۆشـكی سپـی (تۆنی فراتۆ) گوتی به‌ڕێز مالكی جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی خۆی به ئاشـتبوونه‌وه‌ی سـیاسی كردووه. تۆنی فراتۆ گوتیشی هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش پـشـتیوانی خۆی بۆ سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالكی ده‌ربڕی-- پاش سـاڵـێـك له وه‌رگرتنی پـۆسـتی سه‌رۆك وه‌زیری.