كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له باكوری به‌غدا هێرشـیان كردۆته سه‌ر پاسێـكی بچوك، وه 7 له سه‌رنشینه‌كانیـیان كوشتووه، كه یه‌كێـكیان منداڵ بووه.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌و هێرشه له نزیـك شـاری باقوبه ڕوویداوه، وه ده‌شڵێن ئه‌مه ده‌یسه‌لمێنێت كه كاری توندوتیژی تا چ ئاسـتێـك به‌رۆكی پارێزگای دیاله‌ی گرتووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه بۆمبێـكی لاڕێ 3 سه‌ربازی عێراقی له ڕۆژئاوای به‌غدا كوشـتووه.
له هه‌واڵێـكی تردا، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێن 5 عێراقیـیان ڕزگار كردووه كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵـێـك تێرۆریست ڕفێندرابوون و ئه‌شـكه‌نجه درابوون.
به‌یانـنامه‌یه‌كی هاوپه‌یمانان ده‌ڵێت ڕۆژی دووشه‌ممه و له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێـكدا بۆ ڕاوه‌دوونانی تۆڕی ئه‌لقاعیده له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌رامه ئه‌و ڕفێندراوانه‌یان ئازاد كردووه.
به‌یانـنامه‌كه ده‌شڵێت ڕفێندراوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه ڕفێنده‌ره‌كان شه‌ڕكه‌ری بیانی بوون و به زاراوه‌ی جیا جیا قسه‌یان كردووه.