Accessibility links

دكتۆر كرمانج گوندی ده‌ڵێت سه‌رۆك بوش ده‌توانێت كۆتایی به‌ شه‌ڕی عێراق بهێنێت


له‌ وتووێـژێـكدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ دكتۆر كرمانج گوندی مامۆسـتای زانكۆی تێنسی سته‌یت ده‌ڵێت" ئه‌و ماوه‌ی سێ چوار سـاڵه‌ی كه‌ وه‌ك ده‌ڵێن عێراق ڕزگاری بوو، عێراقیـیه‌كان تیایدا سه‌لماندیان كه‌ ناتوانن ته‌حه‌مولی حوكمی یه‌كتری بكه‌ن، نه‌ شیعه‌ جارێـكی دیكه‌ ته‌حه‌مولی‌ حوكمی سوننه‌ ده‌كات و نه‌ كوردیش جارێـكی دیكه‌ ته‌حه‌مولی حوكمی عه‌ره‌ب ده‌كات." وه‌ ده‌ڵێت" سه‌رۆك بوش ده‌توانێت كۆتایی به‌و شه‌ڕه‌ بهێنێت ئه‌ویش به‌وه‌ی كه‌ له‌ ناوه‌وه‌ دابه‌شیان بكات و لێبگه‌ڕێت هه‌ریه‌ك له‌و گروپانه‌ بۆ خۆی ناوچه‌كه‌ی خۆی به‌ڕێوه‌به‌رێت."

ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG