ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا تۆنی بلێر سه‌ردانی به‌غدای پایته‌ختی عێراقی كرد، وه له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆماری عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی و هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالكی كۆبووه‌وه، پاشان كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانی سـازدا و تیایدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئاشـتبوونه‌وه‌ی سـیاسی نێوان عێراقیـیه‌كان كرد.
به‌ڵام ئایا ئێسـتا عێراقیـیه‌كان له‌و بارودۆخه‌دان كه ئاماده‌یی‌یان بۆ ئه‌و جۆره ئاشـتبوونه‌وه‌یه هه‌بێت؟
بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیاره و چه‌ند پـرسـیارێـكی تری په‌یوه‌ست به عێراق هاوكارمان به‌ڵێـن سـاڵح وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و لێـكۆڵه‌ره‌وه پـێـشڕه‌و سه‌ید ئیبراهیم ئه‌نجام داوه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه.